رەنج پشدەری رۆژنامەنووسی کورد، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سەعات ١٢ی شەوی یەکشەممەوە تاکو ٨ی بەیانیی رۆژی دووشەممە، ٦٥ کۆچبەر لە ئاوەکانی سێپەنجە لە یۆنان گیریانخوارد و دوای ھەشت سەعات مانەوە لەناو یەختەکەیان، لە لایەن پۆلیسی دەریاوانیی یۆنانەوە رزگارکران و ھەموویان سەلامەتن، وتیشی، ئەو کۆچبەرانە ناویان لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمارنەکراوە، بۆیە لە لایەن پۆلیسی یۆنانەوە ھەموو کەلوپەل و مۆبایلەکانیان لێوەرگیراوە و گوومان دەکرێت  بەزۆر دیپۆرتی تورکیا کرابنەوە.

رەنج پشدەری لەبارەی ناسنامەی کۆچبەرەکانەوە رایگەیاند، ٥٧ کەسیان کوردن و خەڵکی ھەرێمی کوردستانن، زۆرینەشیان گەنجن.