ئەو دوو پۆلیسەی لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا برینداربوون رەوانەی دەرەوە دەکرێن
کوردسات نیوز
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئارام قادر یەکێک لە پۆلیسە بریندارەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پشکنینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە یۆنان کراوە بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرن و سبەینێ سەعات شەشی بەیانی بەرەو یۆنان بەڕێدەکەون.
وتیشی، بە پشتیوانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رەوانەی یۆنان دەکرێن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا لە گەڕەکی تانجەرۆی سلێمانی کارمەندێکی پۆلیس بەناوی محەمەد لەتیف شەھیدبوو و دوو کارمەندی تر بەناوەکانی ئارام قادر و ئاکام هیدایەت برینداربوون، دواتر قوباد تاڵەبانی بەوردی چاودێری دۆسییەکەی کرد و بەزووترین کات تۆمەتبارەکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.