نوێنەری تەندروستی لە لیژنەی باڵای لیژنە ھاوبەشەکان ئاماژەی بەوە کرد کە دوای زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لەنێو ھاوڵاتیاندا، پشکنین بۆ ئاوی ھەموو شەمعەکانی ناوشاری سلێمانی کراوە، دەرکەوتووە ئاوی نۆ لە شەمعەکان شیاو نین بۆ خواردنەوەو سەرچاوەی چەند جۆرێک بەکتریان. 

وتیشی، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەسەر داوای بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سەرجەمی ئەو نۆ شەمعەی ئاوە لە ناوچەی تانجەرۆ داخران و رێگە نادرێت ئاوەکەی بە ماڵان بفرۆشرێت.