دابەشکردنی بەنزینی ٨٠٠ دیناری لە سلێمانی دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
سەرکۆ ئازاد ئەندامی لیژنەی وزە و سامانەسروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە ھەوڵی تیمی یەکێتی لە حکومەت بڕی ملیۆنێک و دووسەد ھەزار لیتر بەنزینی ٨٠٠ دیناری بۆ سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دابینکرا.
وتیشی، بڕیارە ئیوارەی ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی ٨٠٠ دیناری لە سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەستپێبکات، لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە ووردی چاودێری پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزینەکە دەکەن.