ھاوشێوەی سلێمان ھەڵشۆیی کەسێک لە سنوری پشدەر زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری ھاووڵاتیانی بردووە
کوردسات نیوز
٣١ی تەمووزی ٢٠٢٢
سەرچاوەیەک کە ژمارەیەکی زۆر لە مەڕوماڵاتی خۆی داوە بەو کەسە، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو کەسە مەڕوماڵات و پارە و چەندین کەرەستەی تری لە ھاوڵاتیان وەرگرتووە و ماوەیەکە دیار نەماوە.
لەوبارەیەشەوە، شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر ئەو بابەتە تا ئێستا ھیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە .



