بە پێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، لەماوەی ھەفتەیەکدا دوو ھەزار و ٦٤٢ ئۆتۆمبێلی نوێ کە تازە ھاتوونەتە ھەرێم تۆمارکراون، کە ھەزار و ٨٤٠ ئۆتۆمبێل لە پارێزگای ھەولێر و ٥٦٥ ئۆتۆمبێل لە سلێمانی و ٢٣٧  ئۆتۆمبێل لە دھۆک بوون.

ھەر لە ماوەی ئەو ھەفتەیەدا، ٥٢ رووداوی ھاتووچۆ لە شارەکانی ھەرێم روویانداوە، ھەروەھا ٤٠ ھەزار و ١٨٢ سەرپێچی ھاتووچۆیی تۆمارکراو.

ھەر بە پێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو ھەفتەیەدا ھەزار و ٢٩٩ ئۆتۆمبێل تابلۆکەیان گۆڕیوە بۆ تابلۆی نوێ، ھەزار و ٧٩٣ مۆڵەتیش بۆ یەکەمجار دراوە بە ھاوڵاتییان.