مقدم بەرزان عوسمان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای ھەڵەبجە رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ھاوڵاتیەک بەناوی بەڕێز نیعمەت سدیق تەمەن ٢٥ ساڵ، دانیشتوی ناحیەی خورماڵ لە شاخی وشکەناو لەسنوری ناحیەی خورماڵ دۆزرایەوە، کە لە شاخەکەوە کەتووەتەخوارەوە. 

وتیشی، تەرمەکەی لەلایەن تیمی بەڵگەو تاوان، بنکەی پولیسی خورماڵەوە ھەڵگیراوەتەوە ڕەوانەی پزیشکی دادی ھەڵەبجە کرا بۆ زانینی ھۆکاری گیان لەدەستدانەکەی و دوسیەی لێکۆڵینەوەی لەبنکەی پولیسی خورماڵ بۆ کراوەتەوە.