راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی بە تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی (٣٥,٧٢٨,٤٦٤,١٥٠) سی و پێنج ملیار و حەوت سەد و بیست و ھەشت ملیۆن و چوارسەد و شست و چوار ھەزار و سەد و پەنجا دینار، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی چارەسەری کێشەی لافاو لەدەوروبەری شەقامی ١٥٠م خێرای شاری ھەولێر بەم شێوەی لای خوارەوە.

یەکەم/ دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی (٢*١.٥)م لەڕێگای پیرمام نزیک کونسڵخانەی ئەمریکی، بە گوژمەی (٨٩٦,٩٤٨,٠٠٠) ھەشت سەد و نۆھەت و شەش ملیۆن و نۆسەد و چل و ھەشت ھەزار دینار.
دووەم/ دروستکردنی ئاوەڕۆی کونجی کونکرێتی دووچاوەی (٢*٢.٥)م لەژێرشەقامی سەرەکی پیرمام نزیک ئەکواتارین و کونجی کونکرێتی (٢*٢)م لەژێر شەقامی پیرمام کونسڵخانەی ئەمریکی و کونجی کونکرێتی دووچاوەی (٢*٢)م لەژێر شەقامی مەلا ئۆمەر بەگوژمەی (٣١١,٧٤٥,٠٠٠) سێ سەد و یازدە ملیۆن و حەفت سەد و چل و پێنج ھەزار دینار.

سێیەم/ دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ بەستنەوەی دوو ئاوبەری سندوقی لەژێر شەقامی ١٥٠م کە بەناو گوندی کەلکن دادەڕوات تادەگاتە شەقامی پیرمام، بە گوژمەی (٥,٤٢٠,١٧٦,٠٠٠) پێنج ملیار و چوارسەد و بیست ملیۆن و سەد و حەفتا و شەش ھەزار دینار.

چوارەم/  ئامادەکردنی ئامێر و کەرەستەی پێویست بۆ چاککردنەوە و ڕیکخستنەوەی تەنیشتە شانەکانی ڕێگای سەرەکی مەلائۆمەر - خانزاد - پیرمام و دروستکردنی دیواری پاڵپشت بەبەستەی ئاسنین و ئاوبەری سندوقی کۆنکرێتی و بۆڕی کۆنکرێتی لوولەیی و دووبارە دروستکردنەوەی تەنیشتە جۆگەکان و جۆگەکانی ناوەڕاستی ڕێگاکان، بە گوژمەی (١,٦٢٨,٠٧٠,١٥٠) ملیارێک و شەش سەد و بیست و ھەشت ملیۆن و حەفتا ھەزار و سەد و پەنجا دینار.

پێنجەم/ دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی قەبارە (٣*٢)م لەپشت کوردستان ستی تاکو نەخۆشخانەی ئیماراتی لە بەحرکە و ئاوەڕۆی سنودقی قەبارە (٣*٣)م لەبەحرکە نزیک نەخۆشخانەی ئیماراتی و دروستکردنی جۆگەی کراوە لەپشت کەمپی ئاوارەکانی بەحرکە بە گوژمەی (١٠,٥١٨.٠٠٠,٠٠٠) دە ملیار و پێنج سەد و ھەژدە ملیۆن دینار.

شەشەم/ دروستکردنی کونجی سندوقی (٣) چاوەی (٣*١.٥)م لەبەردەم مزگەوتی دکتۆر نەریمان، بەگوژمەی (٦٠,٣٥,٠٠٠) شەست ملیۆن و سی و پێنج ھەزار دینار.

حەوتەم/  دروستکردنی کونجی سندوقی (٢) چاوەی (٣*١.٥)م لەنزیک خەزانی ئاوی ھەولێری نوێ، بەگوژمەی (٣٥,٣٠٠,٠٠٠) سی و پێنج ملیۆن و سێ سەد ھەزار دینار.

ھەشتەم/ ڕێکخستنەوەی کەندەکانی سنووری ھەولێری نوێ، بەگوژمەی (٦١٢,٥٠٠,٠٠٠) شەش سەد و دوازدە ملیۆن و پێنج سەد ھەزار دینار.

نۆیەم/  دروستکردنی جووت ئاوەڕۆژی سندوقی (٢.٥*٢.٥)م لەسەرەتای کوردستان ستی تاکو گوندی شێخەشەل، بەگوژمەی (١٣,٧٢٩,٧٥٠,٠٠٠) سێزدە ملیار و حەفت سەد و بیست و نۆ ملیۆن و حەفت سەد و پەنجا ھەزار دینار.

دەیەم/ دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی و لوولەی لەشارۆچکەی بەحرکە / گوندی شێخەشەل / قۆناغی یەکەم، بەگوژمەی (٢,٥١٥,٦٢٥,٠٠٠) دوو ملیار و پێنج سەد و پازدە ملیۆن و شەش سەد و بیست و پێنج ھەزار دینار.