قوباد تاڵەبانی پشتیوانی بۆ ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ھەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە
٣١ی تەمووزی ٢٠٢٢
لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکرا لەبارەی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش لەنێوان دەزگا ئەمنی و ھەواڵگرییەکان لەپێناو سەقامگیری زیاتری ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی لەیاسا دەرچوان.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری ھەرێمی کوردستان، کە دڵسۆزانە و لێبڕاوانە کاردەکەن و رایگەیاند، جێگای پێزانین و دەست خۆشییە کە دەزگایەکی وەھا نیشتمانی بەردەوام لەکاردان بۆ پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و پشتیوانی و ھەموو پشگیرییەکی بۆدووپاتکردنەوە بۆ سەرخستنی کارەکانیان.
راشیگەیاند، لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵک و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا سڵ لەکەس نەکرێتەوە و رێگاش نادرێت ھیچ کەسێک لەسەرو یاساوە بێت .
لەبەرامبەردا جەلال شێخ ناجی، روونیکردەوە ھەموو ھەوڵ و کۆششێکیان بۆ پاراستنی ئاسایشی ھەرێم و رووبەڕووبوونەوەی ھەر پیلان و مەرامێکە کە ژیان لە خەڵک تێکبدات و رایگەیاند ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ھەرێم وەک دەزگایەکی پابەند بە بنەما و یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان، نیشتمانییانە ئەرکەکانی سەرشانی رادەپەڕێنێت و بەبێ جیاوازی لەخزمەتی گشتی و ئارامیدا لەئەرکدان و ھەر ھەنگاوێکیش بنرێت لەپێناو خزمەتی گشتی و پاراستنی قەوارەی ھەرێم دا دەبێت.


