بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری خاوەنی سەرجەم ئەو ئوتومبێلانە دەکات کە بەھۆی لێدراوی، کێشەی تۆمارکردنیان ھەبووە و دەڵێت، لەکاتی تۆمارکردنی ئوتومبێلەکانیان و دەرچوونیان لە پشکنینی دووەم، پێویستیان بە گرێبەستی ئەلکترۆنی نابێت، بە مەرجێک ئۆتۆمبێلەکانیان پێش ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کڕیبێت و تا ئێستا تۆمار نەکرابێت.