بەھۆی تۆپبارانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان هەشت کەس برینداربوون
کوردسات نیوز
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھێزەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی، گوندەکانی دەوروبەری تەلتەمر و زرکانیان بە چڕی تۆپباران کردووە کە لە ژێر کۆنترۆلی ھێزەکانی سوریای دیموکراتدان، وتیشی، تا ئێستا بەھۆی ئەو ھێرشانەوە هەشت مەدەنی برینداربوون و لە ناویشاندا ژن و منداڵی تێدایە.
سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە لە سوریا چەند گوندێکیشیان لە ناوچەی شەھبا تۆپباران کرد کە زۆربەی خەڵکی ئەو ناوچەیە، ئاوارەکانی عەفرینن.



