بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند میدیایەک بڵاو بوویەوە ژنێک لە گەڕەکی تەیراوە لە ھەولێر لەسەر شەقامەکان دەمێنێتەوە، کە براکانی فڕێیان داوە و لیژنەیەکیان ڕاسپارد بەدواداچوون بۆ بابەتە بکات.

راشیگەیاند، دوای بەدواداچوون دەرکەوت ئەو کەسە ژن نییە و پیاوە خۆی کردووە بە ژن، فێڵی لە میدیاکاران و ھاوڵاتییان کردووە، ویستوویەتی لەڕێی ڕاکێشانی ھەست و سۆزی ھاوڵاتییان پارە کۆ بکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر داوا لە میدیاکاران دەکات نەکەونە ژێر کاریگەری ئەو جۆرە کەسانە و ھەرکاتێک حاڵەتێکی لەو شێوەیە ھەبوو ئاگاداریان بکەنەوە تا بەدواداچوون بکەین.