بەپێی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێریی با ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دەبێت و مەدای بینینیش ھەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
ھەر بەپێی پێشبینییەکان سبەی یەک شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە و خێرایی با ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دەبێت و مەودای بینین ھەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی یەک شەممە:
ھەولێر : ٤١
سڵێمانی : ٣٩
دھۆک : ٤٠
کەرکوک : ٤٣
ھەڵەبجە : ٤٠
سۆران : ٣٦
راپەرین : ٣٨
گەرمیان : ٤٥
"جەواد حەیدەر" نوسەر و ڕۆژنامەنووس لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، عوسمان ھەورامی جێپەنجەی لە ئەدەبی کوردیدا دیارە و ئەو دیدارەش بۆ یەکێک لە کەسایەتییەکانی ئەدەبی کوردی ڕێکخراوە.
"کاردۆ عوسمان ھەورامی" کوڕی عوسمان ھەورامیش ڕایگەیاند، عوسمان ھەورامی زمانناس و ژینگە دۆست بوو، کۆچی دوایی کەلێنی لە ئەدەبی کوردیدا دروستکردووە.
وتیشی، کارەکانی کۆنفرانسەکە بریتییە لە چۆنیەتی ڕێکارەکانی گۆڕانکاری لە یاساکان، نەک گۆڕینی تێکستی یاساکان.
د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کورتدستان رایگەیاند، یەکێک لە گومانلێکراوانی پەتای خوێنبەربوون کە گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵە، خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران و پشتڕاستکردنەوەی وەکو توشبووی نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ چارەسەریەکانی و کوشندەیی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و وەکو یەکەمین حالەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی داوا لە ھاوڵاتیانی دەکات پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن بۆ دووربوون لە توشبوون بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون.
"دیندار زێباری" نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە لیژنەی ھەماھەنگیکاری نیشتمانی عێراقی ڕایگەیاند، لە شەڕەکانی ڕزگارکردنەوەی ئەو ناوچانەی کەوتبوونە ژێر دەستی داعش، ھەزار و ٨٠٠ پێشمەرگە شەھیدبوون، ١٠٣ ھەزار و ٦٩ برینداربوون و ٤٧ پێشمەرگەش بێسەروشوێن بوون.
ڕاشیگەیاندووە، حکومەتی ھەرێم لە ھەوڵی بەردەوامدایە بۆ ڕزگارکردنی ڕفێنراون، تا ئێستاش ٣ ھەزار و ٥٥٢ ڕفێنراو ئازادکراون، کە ھەزار و ٢٠٧ ژن و ٣٣٩ پیاو و ھەزار و پەنجا کچ و ٩٥٦ کوڕن.
بە پێی ڕێککەوتنێکی نێوان ھەرێم و ئەڵمانیاش، زیاتر لە ھەزار ژنی ڕزگاربووی ئێزدی ڕەوانەی ئەڵمانیا کراون بۆ چارەسەرکردن.
شەرەف ئەحمەد سەرۆکی ئەندازیاران لە سایلۆی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە مانگی ڕابردووەوە کە وەرگرتنی گەنم دەستیپێکردووە، تا ئێستا بەردەوامە، جوتیارانی کەرکوکیش بە شێوەیەکی باش بەروبوومیان ڕادەستی سایلۆکان دەکەن و تا ئێستاش بڕێکی باش لە گەنم وەرگیراوە.
وتیشی، ئەمساڵ دابەشکردنی پارەی گەنم بە جوتیاران دواناخرێت و تا ئێستاش بە سێ قۆناغ ٣٤ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بۆ سایلۆی کەرکوک تەرخان کراوە.
بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بۆ ئەمساڵ ٨٥٠ ھەزار دینار دیاریکراوە لە بەرامبەر تۆنێک گەنم کە لە جوتیار وەردەگیرێت.
وەزارەتی بازرگانی ھەرێم راگەیاند، ژمارەی پێدانی مۆڵەتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل زیادیکردووە، ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ مۆڵەت دەدرێت بە بازرگانانی ئەو بوارە و بەشی زۆری ئەوەشی ھاوردە دەکرێت ئۆتۆمبێلە.
ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، ساڵی رابردوو بە بەھای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار، زیاتر لە ١١٠ ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون، ساڵی ٢٠٢٠یش ٩٠ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێم کراوە.
فەرھاد شامی وتەبێژی (ھەسەدە) وتی، ئەو پێنج سیناریۆیە لە چۆڵکردنی ناوچە کوردی و عەرەبییەکان لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا دەستپێدەکات، گروپە چەکدارەکانی (ھەیئەت تەحریر ئەلشام و بەرەی نوسرە) شارەکانی عەزاز و عەفرین کە لەژێر کاریگەریی تورکیادان کۆنترۆڵ دەکەن، لەگەڵ ھێرشێکی بەرفراوان کە لەلایەن ھێزەکانی حکومەتی دیمەشق و ھاوپەیمانەکانی بۆ سەر پارێزگای ئیدلب ئەنجام دەدرێت، فراوانکردنی چالاکیی شانەکانی داعشیش بەرەو بیابانی بادیەی سوریاش یەکێکی ترە لە سیناریۆکان. ئاشکراشیکرد، سیناریۆی پێنجەم دەرگا بۆ لێشاوی پەنابەرانی سوری بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەکاتەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان.
سەبارەت بە دوایین کۆبوونەوەی فەرماندەیی گشتیی (ھەسەدە)ش، فەرھاد شامی وتی، ھەموو پێکھاتەکانی (ھەسەدە) ئاماژەیان بە پێویستی بەڕێوەبردنی جەنگێکی سەرتاسەری کرد لە دژی ھەر ھێرشێکی سوپای تورکیا.
قاسم عەبدولعەزیز لێپرسراوی بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرھێنانی دھۆک لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ٢٦ کەس لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن و وەرگرتن لە رێگەی پڕکردنی فۆڕمێکەوە دەبێت کە بە ئۆنلاین پڕدەکرێتەوە.
وتیشی، ئەو کەسانەی پسپۆڕییان ھەبێت لە بوارەکانی ئەندازیاری تەلارسازیی و میکانیک و کارەبا و کارگێڕیی و ئایتی و خزمەتگوزاری، دەتوانن لەماوەی ٥ رۆژدا فۆڕمەکە بە ئۆنلاین پڕبکەنەوە.
سەرتیپ عوسمان فۆتۆگرافەر لە میترۆگرافی لە لێدوانێکی رۆژانەمەوانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی دەستگیرۆیی فۆتۆگرافەران و ڕەخساندنی زەمینەی پێشبڕکێی بۆ کاری فۆتۆگرافی و دەرخستنی توانا شاراوەکان زیاتر لە ساڵێکە لە ئامادەکاریداین و بانگەواز بۆ فۆتۆگرافەر ، ڤیدیۆگرافەر ، رۆژنامەنووسان کرا تا لە ھەرشوێنێکی ئەم جیھانەن بە بەرھەمەکانیان بەشداری خەڵاتی کامەران بکەن و بابەتەکانیان پێشکەش بکەن کە لەسەر دووئاستی گشتگیر کارەکان رێکخراون و خەڵات دەبەخشرێت.
یەکەمیان بریتییە لە خەڵاتی رۆژنامەوانیی کامەران کە بڕی ١٢ ھەزار دۆلار دەبەخشرێتە رۆژنامەنووسێکی براوە کە لە یەکێک لە بوارەکاندا وەک پرۆژەی درێژمەودا کاری کردوە.
دووھەمشیان خەڵاتی یادکردنەوەی کامەران دەبەخشرێتە خێزانی فۆتۆگرافەرێک کەلەکاتی کارەکەیدا بێسەروشوین بووە ، ئەمەش لەپێناو وننەکردنی ئەزموون و ژیانی ئەو سەربازە ونانەی کە بە زومی کامێراکانیان خزمەتی مرۆڤایەتی و بەھا مرۆییەکانیان کردووە و ژیانیان بەخشییەوە بە پیشەکەیان.
ژمارەیەک دادوەریش کە پێکھاتوون لە کەسانی پسپۆڕو شارەزا ھەڵسەنگاندیان بۆ بابەتە پێشکشکراوکان کردووە و بێلایەنانە بڕیار دەدەن کێ دەبێتە براوەی خەڵاتی ئەمساڵ کە سبەینێ لە رێوڕەسمەکەدا ئاشکرادەکرێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای ئەوەی کێشە لە نێوان ژن و مێردێکی بە رەگەز عەرەب دروستبووە و ژنەکە چووتە ماڵی دراوسێیەکیان، مێردەکەی چووەتە سەر ئەو ماڵە و بە فیشەک ژنەکەی و پیاو و کچ و کوڕێکی دراوسێکەیانیشی بریندار کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵات، بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.
شەوی رابردووش لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی، لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە پارێزگای ھەولێر کەسێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لەلایەن برا گەورەکەی کوژرا و تۆمەتبارەکە دەستگیر کرا.
ھەپەگە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ماوەی چەند رۆژێکدا تورکیا ٤٢ جار بە ھێلیکۆپتەر و فڕۆکە بۆردومانی ناوچەکانی ھەرێمی کودستانی کردووە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش رایگەیاند، بە تۆمەنی ئەندامێتی لە پەکەکە ٢٦ کەسیان لە شارەکانی باکوری کوردستان دەستگیر کردووە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کرد و بە گەرمی پێشوازی لێکرا.لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی پاڵپشتی و پشتگیریکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کارنامە چاکسازییەکەی کرا بە ئاراستەی زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتییان.
ھاوکات چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پێویستییان بە چارەسەرە تاووتوێ کرا.لای خۆیەوە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پشتیوانیکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەرخستنی کارنامە چاکسازییەکەی و داکۆکیکردن لە ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان کردەوە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرخستنی کارنامە چاکسازییەکەی و داکۆکیکردن لە ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان کردەوە.
هاوکات راشیگەیاند: یەکێتی دژی ھەر ھەوڵێک دەوەستێتەوە کە رێگە بۆ شەڕ لە نێوان لایەنە کوردییەکان خۆش دەکات و جەختی کردەوە، لای ئێمە کوشتنی کورد بەدەستی کورد ھێڵی سوورە.
لە بەرامبەردا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا حکومەتی ھەرێم، کارنامەیەکی چاکسازی ھاوبەشی ھەیە کە بۆ ھەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتە و پێویستە وەک یەک تیم، بە ھاوکاری و پشتیوانیی ھەموو لایەنە کوردستانییەکان کار لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەکە و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بکەن.
"د. ئاسۆ حەوێزی" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای مانگێک و ١٣ رۆژ تووشبوویەکی نوێی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا کە خەڵکی ھەولێرە. وتیشی، دوایین کەس کە لە ھەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدابێت، رۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢ بوو، واتە ٤٣ رۆژ پێش ئێستا.
بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، تا ئێستا ٧٤٥١ کەس لە ھەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆبونەوەکە سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات و بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم، لێژنەی وزە و سامانەسرووشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی سەبارەت بە (گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیی ڕۆژانەی ھاووڵاتییان) ڕاپۆرتێک دەخاتەڕوو و گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (بەرکارکردن و ھەموارکردنی یاسای فیدڕاڵی و واژۆی ئەلیکتڕۆنی و مامەڵە ئەلیکتڕۆنییەکان) دەکات.