بارانی ئەمساڵ کاریگەریی نەبووە لەسەر زیادکردنی ئاوی دەریاچەی حەمرین
کوردسات نیوز
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، بەھۆی کەمی باران و بەفر بارینەوە، بۆ دوو ساڵە لەسەر یەک، دەریاچەی حەمرین ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی ئاو بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٨٠%ی داھاتی ئاوی دەریاچەی حەمرین لە دەرەوەی عێراقەوە سەرچاوە دەگرێت، ٢٠%ی کە دەمێنێتەوە سەرچاوەکەی لەو کانی و کارێزانەوە کە لە سەروی دەریاچەکەوە ھەن.
ڕوونیشکراوەتەوە، بڕی یەدەگی ئاو لە دەریاچەکە لە ١٠% کەمترە لە ئاستی ئاسایی خۆی، لە کاتێکدا ماوەی سێ ساڵە بارانی پێویست نەباریوە بۆ پڕکردنەوەی کەموکورتییەکانی یەدەگی ئاو لە دەریاچەکەدا.