دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم ئامادەکاری بۆ ھاتنی گەشتیاران کردووە
کوردسات نیوز
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢
"ئەمەل جەلال" سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانەوە ئامادەکاری بۆ ھاتنی گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژندا کراوە و لە ھەر سێ ڕۆژەکەدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس لە سەرجەم بازگەکانی ھەرێم پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن.
وتیشی، لە سەیرانگەنیش ڕێبەری گەشتیاری دادەنرێت بۆ ئەوەی ڕێنوێنی گەشتیاران بکەن و دڵنیایی سەلامەتی و ڕێنمایی و زانیارییان پێبدەن.