لە سۆشیال میدیا وا بڵاوکراوەتەوە گوایە "سلێمان ھەڵشۆیی" خۆی کوشتووە، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان دڵنیایی تەواو کرایەوە لە سەلامەتی تۆمەتبار سلێمان ھەڵشۆیی وە ھیچ ھەوڵێکی نەداوە بۆ خۆ کوشتن و زیان گەیاندن بەخۆی. بۆیە بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕای گشتی لەوە دڵنیا دەکاتەوە کە (سلێمان ھەڵشۆیی) سەلامەتە و ھیچ ھەوڵێکیشی بۆ خۆکوشتن نەداوە. ئەو دەنگۆیانە مەرامێکی لە پشتە بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە. بۆیە بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێکاری یاسایی لەدژی ئەو پەیج و ئەکاونتانە دەگرێتەبەر کە ھەواڵی نادروست لەم شێوەیە بڵاودەکەنەوە.

سلێمان ھەڵشۆیی لەسەرەتایی دەستگیرکردنەیەوە بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ماددەی ٤٥٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیدا دەکرێ و بەردەوامە.