بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی خوێندنی باڵا، چارەسەرکردنی کێشەکان و پێشنیارەکان بۆ پێشخستنی ڕەوتی خوێندن کرد و وتی، لای یەکێتی پڕۆسەی خوێندن گرنگی خۆی ھەیە و پشتیوانی ھەموو پڕۆژەیەک دەکەین کە خزمەت بە زانکۆکان و ڕەوتی خوێندن بکات.

‏‎لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری خۆی بۆ وانەبێژان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەرکی ئێمەیە بەدەم داواکارییە ڕەواکانتانەوە بێین و لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی ئارام بۆ خەڵکەکەمان ھەوڵ بدەین. دڵنیاتان دەکەمەوە ئەم دۆخە تێدەپەڕێت و کۆتایی بە تاکڕەویی ئیداری دەھێنین، خزمەتکردن جێگەی دروشم بگرێتەوە و جیاکاری لە نێوان شارەکاندا نەمێنێت.