لە ھەولێر چەند کەسێک ھەڵدەکوتنە سەر شوێنێک و ١٠٠ ملیۆن دینار دەدزن
کوردسات نیوز
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئێوارەی دوێنێ لەکاتی بەربانگ چەند کەسێک بەچەک و دەموچاوی ھەڵپێچیراو چوونەتە سەر بانکێک و بڕی سەد ملیۆن دینارییان بردووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەولێر ڕایگەیاند ئەو ھاوڵاتییەی لە بانکەکە دزی لێکراوە بە ڕەگەز عەرەبە و مووچەی فەرمانبەرانی عێراقی پێبووە.
بەپێی زانیارییەکان بەشێک لە ھاوڵاتییانی عەرەب مووچەکانیان کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت، لە بانکە وەردەگرن کە دزییەکەی لێکراوە.
ئەوانەی کە مووچەکانیان لەو بانکە وەردەگرن نیشتەجێی ھەولێرن و زۆربەیان کارمەندی ھێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی عێراقن.