لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی نەوزادشێخ کامیل ڕایگەیاند: پاش ئەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە ٢٠٢٢/٥/٢٥ ڕاگەیەنرا لە ھەرێمی کوردستان دەستبەوەرگرتنی گەنم کرا و لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان کۆتای ھات.
بەڵام بەھۆی بونی ژمارەیەکی زۆر لەبارھەڵگر لە بەردەم سایلۆکان کە گەنمیان ھێنابوو بەناچاری پرۆسەی وەرگرتنمان درێژە پێدا تا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/١١ وبەیە کجاری پرۆسەی وەرگرتنی گەنم ڕادەگیرێت .
لە ئێستاشدا بڕی گەنمی وەرگیراو بەم جۆرە یە
سلێمانی: (١٤١٫٢١٧٫٤٠٠) سەدوچل ویەک ھەزار و دوسەد و حەڤدە تەن وچوارسە دکیلۆ .
ھەولێر: (١٢٣٫٠٤٦٫١٦٠) سەدوبیست وسێ ھەزارو چل وشەش تەن وسەدوشەست کیلۆ .
دھۆک: (٥٨٫١٢٣٫٤٨٠) پەنجاوھەشت ھەزارو سەدوبییت وسێ تەن وچوارسەدو ھەشتا کیلۆ .
کۆی گشتی گەنمی وەرگیراو لە ھەرێمی کوردستان بریتی یە لە
(٣٢٢٫٣٨٧,٠٤٠) سێ سەدو بیست ودوھەزارو سێ سەدو ھەشتاوحەوت تەن وچل کیلۆ وەرگیراوە .
"کەمال محەمەد " وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم بە وەکالەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی وەزارەتی کرد بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و بەنزین و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت.
وەزیری سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیاز و بۆچوونێک کران.
ھەروەھا پێداگیری کرا لەسەر کوالێتی بەنزین و داوایکرد ئەو کەسانەی دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵ لەگەڵدا بکرێت.
کۆبوونەوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەکاتێکدایە کە بەم وەرزی گەرمایە نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی بە ٢٧٠ ھەزار دینارە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ لە سەرۆکایەتی ھەرێم دەستپێدەکات و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چارەسەرکردنی گرفتی بەردەم ھەڵبژاردنەکە دەکرێت.
پێشتریش دڵشاد شەھاب ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاندبوو: کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی یەکەمی حزبەکان و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەڕێوەدەچێت.
دڵشاد شەھاب ئەوەشی ڕوونکردەووە، بۆ دیاریکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردن پێویستی بە کۆدەنگی ھەموو لایەک ھەیە، ھەروەک پێش ئەوە پێویستە تاوتوێی میکانیزمەکانی ھەڵبژاردن بکرێت و ئاستەنگەکانی بەردەمی لاببرێت.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە کە پێشتر و لە رۆژانی ٢٦ی ئایار و ٩ی حوزەیرانی ئەمساڵ، لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لەسەرۆکایەتی ھەرێم بۆ بڕیاردان لەسەر رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە، بەڵام ھەردوو کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام بوون.
ھەرچەندە بڕیاربوو رۆژی سێشەممە، داواکاری گشتی ھەرێم بۆچوون لەبارەی چارەنوسی دەستگیرکراوە مانگرتوەکانی شیلادزێ بدات، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواخرا، چونکە راپۆرتی توێژەری کۆمەڵایەتی دەستگیرکراوەکان رەوانەی داواکاری گشتی نەکراوە و پەنجەمۆرەکانیشیان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەی تاوان نەکراوە بۆ زانینی ئەوەی ئایا ئەو دەستگیرکراوانە لە شوێنی تر داواکراون یاخود نا.
بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کارەکانی ئەو دەستگیرکراوانە زۆر بە سستی بەڕێوەدەچن و ئەگەر بڕیارێکیان لەبارەوە نەدرێت، تەرمەکانیان لەزیندان دەردەھێندرێت، چونکە دەستگیرکراوەکان بەردەوامن لە مانگرتن و تەندروستییان خراپە.
بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم و ئامادەبوونی جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، سەرکردە و کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لە کۆبوونەوەدان و گفتوگۆ لەبارەی دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و لابردنی ئاستەنگەکان بەردەم ھەڵبژاردن تاوتوێدەکەن.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە، لە رۆژانی ٢٦ی ئایار و نۆی حوزەیرانی ئەمساڵ، لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لە سەرۆکایەتیی ھەرێم بۆ بڕیاردان لەسەر رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە، بەڵام ھەردوو کۆبوونەوەکە بێئەنجام بوون.
د. کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەکپۆشی دەبێتە بڕیار و جێبەجێ دەکرێت و پێویستە ھەموو خوێندکارێک پێیوەی پابەند بێت.
بڕیاری یەکپۆشی لە زانکۆی سەڵاحەدین بە راپرسی بووە و پرسیارەکانی ڕاپرسیی کە ئاڕاستەی خوێندکاران کرابوو لە ماوەی یەک ھەفتە ئەنجامەکەی بەم شێوەیەی خوارەوە بوو.
ئەنجامی ڕاپرسی بۆ مەبەستی یەکپۆشی
ئەگەر پەکپۆشی ڕابگەیەندرێت پابەند دەبیت پێی
% ٧٠,٦ بەڵێ % ٢٩,٤ نەخێر
ئایا چ جۆرە ڕەنگێک پەسەند دەکەیت
%٧٤,٦ سپی و ڕەش
ئایا یەکپۆشی بارگرانی لەسەر خوێندکار و خانەوادەی خوێندکار کەمدەکاتەوە
% ٧٠,٩ بەڵی %٢٩,١ نەخێر
ئایا بەباشی دەزانی جیاوازی ھەبێت لە نێوان ڕەنگی جلوبەرگی کچ و کوڕ
% ٥٨,٣ نەخێر %٤١,٧ بەڵێ
ئایا پێتوایە یەکپۆشی کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکار
%٦٤,٦ بەڵی %٣٥,٤ نەخێر
ئایا ئەم شێوازە ڕاپرسیانە ڕاستەوخۆ بەھەندوەرگرتنی بیروڕای پێشنیاری مامۆستاو خوێندکاران سوودی ھەیە
%٧٩,٦ بەڵێ %٢٠,٤ نەخێر
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، سەربازێکیان بە پلەی عەریف بەھۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو لە ناوچەکانی ئۆپراسیۆنی چڕنووک-قووفڵ لە باکووری عێراق برینداربووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە ئەنقەرەی پایتەخت، بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە، رۆژی سێشەممەش وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی سەربازێکی دیکەی بەھەمان ھۆکار راگەیاند.
تورکیا لە ماوەی چوار رۆژدا کوژرانی سێ سەربازی لە ھەرێمی کوردستان راگەیاندووە، بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە، ئەو سێ سەربازە بەھۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراوە وە گیانیان لەدەستداوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، رێگای گشتی کفری_خورماتوو بە بڕیارێکی سوپای عێراق ٤٠ رۆژبوو بەڕووی بازرگانیدا داخرابوو، ئەوەش نیگەرانی کاسبکارانی ئەو رێگەیەی لێکەوتەوە و ماوەی دوو رۆژ خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
وتیشی، ئەمڕۆ بەفشاری خۆپیشاندەران و ھەوڵی فەرماندەی میحوەری دووی پێشمەرگە رێگاکە بەشێوەیەکی ناڕەسمی کرایەوە.
بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم و ئامادەبوونی جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیی ھەرێم کۆبوونەوە و گفتوگۆ لە بارەی دیاریکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ھەڵبژاردن کرا.
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانیش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی ھیوای خواستووە لایەنە سیاسییەکان بگەنە لێکگەیشتنێک بۆ دیاریکردنی کاتی ھەڵبژاردن و راشیگەیاندووە، دواکەوتنی ھەڵبژاردن زیان بە ناو و پێگەی ھەرێم دەگەیەنێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، جێنین پلاسخارت ھەموو پشتگیرییەکی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دەربڕیوە و جەختی لەوەش کردووەتەوە، دەبێت بە زووترین کات لایەنەکان بگەن ئەنجامێک، چونکە زۆر کات لەبەردەستدا نییە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا سەرەتای ئەیلولی داھاتوو دوایین کۆبوونەوە بۆ یەکلاکردنەوەی تەواوی بابەتەکانی پەیوەست بە ھەڵبژاردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پڕۆسەکە ئەنجام بدرێت.
بەپێی ھەواڵی"ماڵپەڕی ئێلدۆرادۆ وێزەر" لەگەڵ ئەو شەپۆلە گەرمایەی جیھانی گرتووەتەوە، پارێزگای بەسەر بە گەرمترین ناوچەی جیھان لەسەر زەوی تۆمار کراوە و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە پلەی گەرما ٥٠.٨ پلە بووە.
ھەر بەپێی ھەواڵی ئەو ماڵپەڕٍە کە تایبەتە بە کەشوھەوا، پارێزگای ئەھواز لە باشوری ئێران، دووەم گەرمترین ناوچەی جیھان بووە و پلەی گەرما تیایدا ٥٠.٦ پلە بووە.
ئەوەش یەکەم جار نییە بەسرە ببێتە گەرمترین ناوچەی جیھان، لە ماوەی ڕابردووشدا چەند جارێک بەرزترین پلەکانی گەرما لەسەر ئاستی جیھان لەو پارێزگایە تۆمارکراوە و چەندجارێکیش دووەم گەرمترین ناوچەی جیھان بووە.
دەقی بەیاننامەکە:
بەرێزان : خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردو
بەرێزان : ھەڤاڵانی دەزگای میدیایی کوردسات
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کارمەندی چالاک و دڵسۆزی دەزگای میدیایی کوردسات کاکە (بەختیار ئەحمەد مەعروف)مان بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و لەناخەوە خۆم بەھاوبەشی خەمتانم دەزانم.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت، جێگای کاکە بەختیار بەھەشتی بەرین بێت.
انا للە وانا الیە راجعون
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە ٣ ی ئەم مانگەدا سەربازێک لە تەقینەوەی بۆمبێکدا لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی "چرنوک قوفڵ" لە باکوری عێراق برینداربووە، بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە گیانی لەدەستداوە.
لە رۆژی ١٨ی نیسانەوە تورکیا ئۆپراسیۆنی "چرنوک قوفڵ"ی لەچەند ناوچەیەکی سنوری ھەرێمی کوردستان بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دەستپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە.
سوپای پاسدارانی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەران کرد ٥ کۆڵبەر برینداربوون و کۆڵبەرێکیش گیانی لەدەستداوە و ٣ کۆڵبەریش بە برینداری کەوتوونەتە دەستی سوپای پاسدارانی ئێران .
ھەروەھا ٥ کۆڵبەریش چارەنووسیان نادیارە ونبوون تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە .
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەو ژمارە تەرمەی کە براونەتە پەیمانگای پزیشکی دادیی سلێمانی ٥٨ یان لەڕەگەزی نێربوون و ١٨ یان مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشکی دادیی سلێمانی تۆمارکراوە ٢٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ و ١٠ گیان لەدەستدان بەھۆی سووتاوی و ٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەھۆی کارەبا و ١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەھۆی کەوتنەخوارەوە و ٦ حاڵەتی خنکان لەئاودا و ١٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەھۆکاری جیاجیا بووە.