نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە سەعات ٦:٣٠ خولەک لیژنە سەرەکی و لاوەکییەکانی بینینی مانگ لە شار و شارۆچکەکان کۆدەبنەوە و ئەگەر تا ١٥ خولەک دوای بانگی مەغریب مانگ بینرا ئەوا رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت، ئەگەر لەو ماوەیەدا مانگ نەبینرا ئەوا دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پشت بە وڵاتی تر نابەستن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن، چونکە لیژنەی بینینی مانگی لە ھەرێم ھەیە و ئەوان بڕیار دەدەن کە چی رۆژێک دەبێتە جەژن.