ھەپەگە: لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین ٦ سەربازی تورکیا کوژران
کوردسات نیوز
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢
وەزارەتی پەروەردەی عیراق بڕیاری دا دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) دواپاش بخات بۆ رۆژی یەکشەممە، 11ی تشرینی یەکەمی 2026، لە شوێنی ژوانی پێشوو کە 20ی ئەیلوول بوو.
بەپێی گشتاندنێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گشتی و ئەهلی و بێگانە کە رەزامەندیی وەزیری لەسەرە، هۆکاری دواخستنەکە دەگەڕێتەوە بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە کۆتایی نەهاتووەکان (ناپۆل)، لەگەڵ ئامادەکاریی تەواو بۆ ساڵی نوێی خوێندن و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم ماوەیەدا.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر بانگهێشتی رەسمی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، گەیشتە تاران و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
لەسەر بانگهێشتی رەسمی عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە تاران و بڕیارە چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.
پێشتریش ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ تاران لە چوارچێوەی راوێژكارییە بەردەوامەكانی نێوان ئێران و عیراق و هەرێمی كوردستاندایە بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان و پتەوكردنی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەكەدا.
وتیشی: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە تاران زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئێران ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسانەی جێی بایەخی هاوبەشن، دیارترینیان ئابووری و ئاسایشی سنوورەكان.
حوسیەكان یەمەن رایانگەیاند، 54 هێرشی نوێیان بۆ سەر سعودیە ئەنجامداوە و ژێرخان و بنكەی سەربازی ئەو وڵاتەیان كردوەتە ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی حوسییەكانی یەمەن لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 54 هێرشیان لە ناو خاكی سعودیە ئەنجامداوە و بنكەی سەربازی خەمیس لە باشوری وڵاتەكە و سیستمی رادار و بەرگری و تەقەمەنی ئەو وڵاتەیان كردوەتە ئامانج لە بەرانبەر هێرشی سعودیە بۆ سەر ئەو گروپە لە یەمەن.
دەسەڵاتدارانی سعودیە رایانگەیاند، حوسییەكان ژێرخانی مەدەنی وڵاتەكەیان كردوەتە ئامانج و سێ كەس كوژراون و چەند كەسێكیش برینداربوون.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، بە توندی وەڵامی ئەو هێرشانەی حوسییەكان دەدەنەوە و بێ دەنگ نابن.