کوردستانکوردستان

لە کەرکوک و بە بەشداریی زیاتر لە ٤١ ھەزار خوێندکار تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەستیپێکرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای کەرکوکیش ئامادەکاری پێویستی بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان کردووە.

پەروین فاتیح بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاریی لە پەروەردەی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە  تاقیکردنەوەکان دەستیانپێکرد، بەڵام لە کەرکوک ئەمڕۆ دەستیانپێکرد.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(د.حارس محەمەد) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای نەمانی توشبوانی کۆرۆنا و بەپێ پێویستی ناوچەکە بڕیاریانداوە شێوازی کار و چارەسەرکردن لە نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەکۆرۆنا بگۆڕن بۆ نەخۆشخانەی ھەناوی و لە ئەمڕۆشەوە ھەنگاوەکانی کردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە دەستیپێکردووە، وتیشی، مەکتەبی دارایی یەکێتیش موچەی کارمەندە خۆبەخشەکانی نەخۆشخانەکە دابین دەکات.

رونیشیکردەوە، بەشێکی تری نەخۆشخانەکە تەرخان دەکەن بۆ بەشی بوژانەوەی دڵ و قەستەرە و باڵۆن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامان شێخ لەتیف لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵەبانی بڕی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابین کرد.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەشڵێت ئەو ھاوکاری و پێداویستی پزیشکییانە بۆ ماوەی دوو مانگ بەشی پێداویستیی نەخۆشخانەکانی سلێمانی دەکات.

سامان شێخ لەتیف راشیگەیاند، "یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دروستبوونی کێشە و کەمی پێداویستی پزیشکی و دەرمان ھەمیشە و بەردەوام ھاوکار و ھەماھەنگ بووە و پاڵپشتی و پشتیوانی کەرتی تەندروستی سلێمانییە و توانیویەتی ئەو کەلێنانە پڕبکاتەوە کە گرفتی لەبەردەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دروست کردووە."

دەشڵێت، "نەمانی دەرمان و زەنگی مەترسی لە ناوەندەکانی تەندروستی سلێمانی یەکێکە لە ئاستەنگەکان وەک پێویست  خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بە ھاوڵاتیان و نەخۆش ناکرێت."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەگەر ئەو داھاتەی لە دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و ئیبراھیم خەلیل بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، ئەوا داھاتی حکومەت زۆر زیاتر دەبێت."

کاروان گەزنەیی راشیگەیاند، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوت ١١٠ دۆلارە، بەڵام ئەگەر حکومەتی ھەرێم ئەو نەوتە بە ٧ دۆلار کەمتر لە نرخی بازاڕ بفرۆشێت ھێشتا رۆژانە نزیکەی ٤٨ ملیۆن دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە.

وتیشی بێجگە لە داھاتی خاڵە سنوورییەکان و ھاوکاری ھاوپەیمانان و پارەکەی بەغدا، ئەو بڕە پارەیەی کە مانگانە دەست حکومەت دەکەوێت یەک ملیار و ٤٤٤ ملیۆن دۆلارە، "کەچی ھێشتا حکومەتی ھەرێمی کوردستان مووچە وەک مژدەیەک ڕادەگەیەنێت."

کاروان گەزنەیی دەشڵێت "ئەمڕۆ بە ڕێکاری یاسایی پەرلەمانی، سکاڵای یاساییمان تۆمار کرد تاوەکو ھیچ کەسێک، ھیچ گروپێک، ھیچ شەخسێک لەناو حیزبی سیاسی کوردستان نەبێتە مۆتەکە بەسەر سەری خەڵکی ھەرێمی کوردستان و داھاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەدزێت."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە لەنێو بەشێک لە ئەو برنجەی کە لەلایەن بریکارەکانی خۆراک دابەشدەکرێت کەڕو ھەیە و ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت بەدواداچوونی بۆ ئەو برنجە کردووە کە لەگەڵ بەشە خۆراکی مانگانە دەدرێت بە ھاوڵاتییان و دەرکەوتوە لەبەشێک لە فەردە برنجەکانی لای بریکارەکانی خۆراک کەڕو ھەیە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، ئەو حاڵەتە تەنیا چەند فەردەیەک لە چەند ھەزار تەنێک ھەیە و ئەوە " ئاساییە و دەکرێت لە کاتی گواستنەوە یان عەمبار کردن ئەم حاڵەتە روو بدات.

وەزارەتی بازرگانی دەشڵێت، ئەو فەردە برنجانەی کە گومانی بوونی کەڕوو تێیاندا ھەبووە دابەش نەکراون و ھەموو کات ئەم خۆراکانە گەڕێندراوەتەوە و لەناوبراون.

وتیشی، "ھاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەو بەشە خۆراکەی دابەش دەکرێت لە رێگەی بریکارەکان پێشتر پشکینینی بۆ دەکرێت و پاش دڵنیا بوون دابەش دەکرێت."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای زیاتر لە ساڵێک و شەش ‌مانگ زیندانیکردنی بێریڤان ئەیوب لەلایەن ئاسایشی ھەولێر، ڕۆژی ٦ی مانگی ئاداری ئەمساڵ دادگای ھەولێر بڕیاریدا بە زیندانکردنی بۆ ماوەی ٢ ساڵ.

"بەشدار حەسەن" سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئـەو ماددەیەی بێریڤانی پێ حوکمدراوە ئازادکردنی بە مەرج دەیگرێتەوە .

نزیکەی ١٥ رۆژ پێش ئێستا و لە مانگی رەمەزاندا رێکارەکانی ئازادکردنی ئەو چالاکوانە لەلایەن پارێزەرانی تەواو کرا و بڕیار بوو پێش جەژن ئازاد بکرێت و رۆژانی جەژن لەگەڵ پێنج منداڵەکەی بێت، بەڵام بە وتەی پارێزەرانی کەیسەکە ئاسایشی ھەولێر بە ئەنقەست گرفتی بۆ ئازادکردنی ئەو چالاکوانە دروستکرد و بەپێی زانیارییەکان بڕیارە ئەمڕۆ تا سبەینێ ئازاد بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەباح نوعمانی وتەبێژی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو دەزگاکە بەھێزن و رۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە دەستگیرکردنی ئەو گەورە تیرۆریستانەی بە ناوی خوازراو خۆیان حەشاردابوو. وتیشی، سەردانی لێپرسراوانی دژە تیرۆر بۆ بەغداد بۆ تەواوکردنی دانوستان و ھەماھەنگییەکانی نێوانیان و ھەڵمەتە ھاوبەشەکانیشیان بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەتایبەتی بۆ ئەندازیارە گەنجەکان، بۆئەوەی رۆڵیان ھەبێت لە بونیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و بەشداریکردن لە گەشەسەندنی ژێرخانی ئابوری ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە گەڕەکی تەعجیلی نوێ لە ناحیەی شەمامک ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ بە ناوی بەھار زەکەریا فەتاح کوژرا و ھێزەکانیان دەستبەجێ گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

راشیگەیاندووە، دوای بەدوواداچوون بۆ ڕووداوەکە ھێزەکانیان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە کەمتر لە پێنج سەعات ھاوسەرەکەی بەناوی (ا. ڤ. م.) دەستگیر بکەن.

رونشیکردەوە، ھاوسەرەکەی لە ئاکامی دەمەقاڵی لە نێوانیان لە سەر کێشەی خێزانی لێیداوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمان لە ھەولێر کۆبۆوە و لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ھاوپەیمانێتییەکەیان بەسەر سەرجەم ئەو ھێزە سیاسییانەدا کراوەیە کە بڕوایان بە حکوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی ھەیە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی لەسەر ئەوە کۆک بوو کە پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی ھاووڵاتیان، ڕۆڵی خۆی لە دانانی یاساکان و چاودێریکردن بگێڕێت و لەھەمانکاتیشدا ھاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆکانی لەگەڵ سەربەخۆکان بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ مەھدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی سەردانی بەشە جیاوازییەکانی دەزگای میدیایی کوردساتی کرد و لەگەڵ دێرین لەتیف بەڕێوبەری ئەو دەزگایە کۆبووەوە. 


ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەردوولا باسیان لە رێگەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ھاوکارییە میدیایی، رۆشنبیری و ھونەرییەکانی نێوان میدیاکانی ئێران و کوردسات کرد و بیروڕایان لەو بارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە پارێزگای سلێمانی ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بەرنامەی پانۆرامای کوردسات نیوز رایگەیاند، تاوەکو ئەم شێوازی تەرخانکردنی بودجەیە بۆ مووچە ھەبێت دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی بەردەوام دەبێت، چونکە بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران لەسەر داھاتی ناوخۆی سلێمانی دابەشدەکرێت و مانگانە کورتھێنان لەو داھاتە دروست دەبێت، ھەر بۆیە کێشەکە بەردەوام دەبێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کیشیە پێویستە پارەی مووچە لە داھاتی نەوت دابینبکرێت.   

وتیشی ئەوەیە ھەیە بەرنامەیەکی دارێژراوە و حکومەتی ھەرێمی کوردستان جیاوازی لە نێوان پارێزگاکان دەکات، چونکە ئەوەی لە سلێمانی ھەیە لە پارێزگاکانی تر نییە و بە داھاتی نەوت و ٢٠٠ ملیارەکەی بەغداد دەتوانرێت بەبێ گرفت مووچە دابەشبکرێت.

لەبارەی داھاتی سلێمانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رونیکردەوە، داھاتی سلێمانی وەکو خۆی کۆدەکرێتەوە، بەڵام ئاستەنگی بۆ دروستکراوە و لەماوەی رابردووشدا لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی سەردانی بانکی ناوەندنی ھەرێمی لە سلێمانی و گەنجینەکان کردووە و لە بانکەکاندا چاودێری داھاتی پارێزگای سلێمانییان کردووە و لە راپۆرتی کۆتایی خۆیاندا ھیچ خاڵێکی تێدا نییە باس لەوە بکات داھاتی سلێمانی لەلایەن لایەنێکەوە دەستکاری کرابێت.

ئازاد محەمەد ئاشکراشیکرد، گەمارۆ خراوەتە سەر سلێمانی و لە چەندین رووەوە خەدر لە سلێمانی کراوە، بۆ ئەوەش دەتوانین چەندین بەڵگە پێشکەش بکەین، بۆیە کێتی تاسەر ئەو دۆخەی ئێستا ھەیە یەکێتی قبوڵی ناکات و نزیکبووەتەوە لە بڕیاری یەکلاکەرەوە، ھەر بڕیارێکیش یەکێتی بیدات جەماوەکەی لە گەڵیدایە و بڕیارەکەش پشستبەستە بە را و سەرنجی ھاوڵاتیان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامان لەتیف لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە ستۆدیۆی ٨ی کوردسات نیوز رایگەیاند، گرفتی کەمی دەرمان لە سلێمانی تازە نییە، بەڵام لەمساڵدا زۆر بە زەقی سەریھەڵداوە بەھۆی خەرجنەکردنی پارەی کۆمپانیاکان و ئەوانیش ئامادەنین بڕی دەرمان وەکو پێشتر بۆ نەخۆشخانەکان دابین بکەن.

وتیشی، لەگەڵ سەرھەڵدان ئەم کێشەیە ئاگاداری ھەموو لایەکمان کردەوە و ھەر لە سەرەتاوە یەکێتی ھاوکارییەکی باشی تەندروستی سلێمانی کردووە و ئەمڕۆش لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەرمانی پێویست بۆ گەنجەکان و سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی دابیکرا.

سامان لەتیف راشیگەیاند، جۆری دەرمانەکان سەرجەمیان لەسەر داواکاری ئێمە و بەپێی پێویستی نەخۆشخانەکان دابینکراون و ئەمەش ھاوکاریان دەبێت بۆ چارسەری کێشەی دەرمان خزمەتکردنی ھاوڵاتیان لە نەخۆشخانەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە  کۆتایی مانگی نیسانەوە حکومەتی عێراق بەنزینی بۆ ھەرێم کوردستان نەناردووە، بە پێی زانیارییەکان، لە پارێزگای ھەولێر ئەو بەنزینە بەسەر ١٠ بەنزینخانەدا دابەش دەکرا، بەڵام ئێستا راگیراوە و کۆمپانیای کار بەنرخی ٦٩٠ دینار بەنزین بەسەر ١٨ بەنزینخانەدا دابەش دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانیش بڵاویکردەوە، بەھۆی نەناردنی بەنزین لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، لە رۆژی ٣٠ی نیسانەوە بەنزینی ٦٩٠ دیناری لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین دابەش نەکراوە، بەڵام ئەوە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر نرخ نەبووە، بەڵکو بەراورد بە پێشتر نرخەکان ھەرزانتر بوون، بەجۆرێک بەنزینی نۆرماڵ لە ٩٥٠ دینارەوە بووە بە ٩٠٠ دینار، نرخی سوپەر و موحەسەنیش ٢٥ دینار دابەزیوون. 

لە ئێستادا ھیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوە بە ناردنی بەنزین بۆ ھەرێم دیارینەکراوە و حکومەتیش مۆڵەتی بە بازرگانەکان داوە بەنزین ھاوردە بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرەڕای دواکەتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی ھەرێم، بەڵام حکومەتی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی سێی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان دابەش نەکردووە، ئەوەش ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە و ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەو ناوچانە گردبوونەوە و داوا  مووچەکانیان دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێک لە کەسوکاری کوژراوەکانی چەمچەماڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان  رایگەیاند، "تەنھا داواکاری ئێمە ئەوەیە ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە لە سێدارە بدرێت".

لایخۆشیەوە عوسمان سێدەری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند، کەسوکاری کوژراوەکان بۆ ئەوە ھاتوون داوا لە ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم بکەن پەلەبکرێت لە دادگاییکردنی تۆمەتبارەکەی رووداوەکە و بە سزای یاسای بگەیەندرێت و پشتیوانی لە داواکانیان دەکەن، ھەر ئەمڕۆش یاداشتە بەرزدەکەنەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و لەوێوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتییەکانی تر دەکرێت. 

ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکراشیکرد، ئەوەی لە چەمچەماڵ روویدا کۆمەڵکوژی بوو و کەسوکاری قوربانییەکانش باسیان لە پێنج کوژراو کرد، چونکە یەکێک لەو کەسانەی کوژراوە ژنێکی دوو گیان بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ھەوڵی ئەوەبدرێت ئەم جۆرە تاوانانە لە کوردستان کەمبکرێتەوە و ھەر کەسێک تاوانێک دەکات دەبێت راستەوخۆ دەستگیر بکرێت و رووبەڕووی یاسا بکریتەوە و رێگەبگیرێت لە داڵدەدانی تاوەنباران.

 بەرەبەیانی ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە چەمچەماڵ کەسێک پێنج ئەندامی خێزانێکی کوشت و دووانی تریشی بریندارکرد و دواتر ھەر ھەمان رۆژ تۆمەتبارەکە لەلایەن ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشتی رۆژئاوای سلێمانی-ەوە دەستگیرکرا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...623624625626627...919