ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕاپۆرتێکی تایبەت و بەرفراوانی سەبارەت بە سێکتەری ئاوی خواردنەوە لە ھەرێمی کوردستان خستەڕوو.

لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە دەبێت کێشە و قەیرانی کەمئاویش لە بەرچاو بگیرێت و پێویستە بە ھەموو شێوەیەک کار بکرێت لە پێناو ڕێگریکردن لە بەھەدەردانی ئاو و زیادبەکارھێنانی ئاو. 

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕاسپاردنی وەزارەتەکانی (دارایی وئابووری، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پلاندانان) و سەرۆکایەتی دیوان و سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی دا، بۆ ھەماھەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار بۆ ئەوەی ڕێکاریی پێویست بگرنەبەر سەبارەت بە پێشنیارەکانی وەزارەت کە لە کۆبوونەوەکە خرانەڕوو بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی و بڕی پارەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە.