کوردستانکوردستان

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، رەشنووسی پڕۆژە یاسایەک لەبارەی دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان_عێراق دەخرێتەڕوو، ھەروەھا بایەخ و گرنگی پڕۆژە یاسای وەبەرھێنانی کانزایی لە ھەرێمی کوردستان_عێراق دەخرێتەڕوو. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"دەمیرتاش" لە زیندانەوە وتارێکی نوسیوە و دەڵێت، ئامادەبن بۆ گۆڕانکاری گەورە، کار بکەن بۆ ئەوەی ھەمووان دەست لەناو دەست لە پشت یەکتر بوەستن، تورکیا دەوڵەتێکی ھاوبەشە و پێویستە سەبارەت بە بنەما دیموکراسییەکان کۆک بن و واز لە گفتوگۆکان سەبارەت بە کاندیدەکان بھێنن، ئەوەی کە وڵات بەرز دەکاتەوە بۆ ئاستی پێویست تاکە کەسێک نییە بەڵکو بە ملیۆنان کەس دەکرێت. 

لە کۆتایی وتارەکەشیدا، "دەمیرتاش" گرنگی بەشداری کردنی ھاووڵاتیانی لە ھەڵبژاردن دووپات کردەوە و وتی دەبێت بە پەرۆش و ئازاییەوە ئامادەکاری بکەن تا حکومەت بگۆڕێت. 

بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، ٦ پارتی ئۆپۆزسیۆن بەبێ پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" ھاوپەیمانییەکیان پێکھێناوە، بەڵام ھەدەپە دەڵێت بەبێ ھاوپەیمانی بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 پزیشكانی پسپۆڕیش دەڵێن، سەرئێشە و تا و هەوكردن و هەستكردن بە ماندوێتی و شین بوونەوەی پێست و خوێنبەربوونی لوت و چەند ئەندامێكی جەستە نیشانەكانی نەخۆشییەكەن، لێپرساراوی نوسینگەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، 40٪ ئەو كەسانەی تووشی تای خوێنبەربوون دەبن گیانلەدەست دەدەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی پێشوازیکردنی لە دەیڤد ھەنت کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەولێر ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەزموونەکانی ڕابردوو سەلماندویانە کە کارکردن بە پرەنسیپی سازان لێکەوتەی ئەرێنی لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی دەبێت و مافی سەرجەم پێکھاتەکانی کوردستانیشە کە لەبەر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکان و لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نیشتمانی نوێنەرایەتیان لە پەرلەمانی کوردستان مسۆگەر بێت، بۆیە ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە کە چەتری کۆکەرەوەی سەرجەم نەتەوە و پێکھاتەکان بێت،

لایخۆیەوە کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەولێر جەختی کە یەکگرتوویی ناوماڵی کورد بۆ ئەوان گرنگە و ڕەنگدانەوەی لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی دەبێت لە عێراق، دواجاریش دەبێتە مایەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ھەموو عێراقییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی کوردستان و عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و رۆڵی لایەنەکان تێیدا، دەرباز کۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانین و سیاسەتی یەکێتیی لەبەرامبەر پرسەکان خستەڕوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/١١ جگە لە دەزگا راگەیاندنەکانی نزیک لەخۆیان  و ھەندێ کەناڵی عەرەبی ، ھیچ دەزگایەکی تری بانگ نەکردبوو."

رێکخراوەکە دەشڵێت نیگەرانین لەو جۆرە پێشێلکارییانەو بە دەرچوون لە یاسا بەرکارەکانی کاری رۆژنامەوانی لە ھەرێمی کوردستانی دەزانین.

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ڕاشیگەیاند، "وەک رێکخراوی پەیامنێران  بۆ ماف و گەشەپێدان ئەم کارەی سەرۆکی حکومەت بە پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان  دەزانین و پێشمان وایە نەدەبوو ئەم پێشێلکارییە بەسەر سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تێپەرێت."

رێکخراوەکە داواشدەکات سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەداوادچوونی جدی بکا لەسەر ئەو جیا کارییە بەرامبەر بە دەزگای راگەیاندن و رۆژنامەنووسان کراوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/١١ جگە لە دەزگا راگەیاندنەکانی نزیک لەخۆیان  و ھەندێ کەناڵی عەرەبی ، ھیچ دەزگایەکی تری بانگ نەکردبوو.

   وەک رێکخراوی پەیامنێران  بۆ ماف و گەشەپێدان ئەم کارەی سەرۆکی حکومەت بە پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان  دەزانین و پێشمان وایە نەدەبوو ئەم پێشێلکارییە بەسەر سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تێپەرێت.

داواکارین لەسەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەداوادچوونی جدی بکا لەسەر ئەو جیا کارییە بەرامبەر بە دەزگای راگەیاندن  و رۆژنامەنووسان کراوە.

 ئێمە لە رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشە پێدان نیگەرانین لەو جۆرە پێشێلکارییانەو بە دەرچوون لە یاسا بەرکارەکانی کاری رۆژنامەوانی لە ھەرێمی کوردستانی دەزانین. 

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان
٢٠٢٢/٥/١١

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مازن محەمەد سەعید،  قائیمقامی ئاکرێ لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لەگەڵ شارەوانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاکرێ کوبوونەتەوەو و چەند بڕیارێکیان داوە.

و بە پێی بڕیارەکان لەمەودوا لە ڕێی موختاری گەڕەکەکان ئاگاداری خاوەن ئاژەڵ و مەروماڵاتەکان دەکرێت  تا لە ماوەیەکی دیاریکراودا شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵەکان لاببرێت و ھەر کەسێک پابەند نەبێت ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم پێشنیاری کرد ھەڵمەتێک بۆ بەرگرتن بە توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەنجام بدرێت.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەم پرسە (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان) ئەنجام بدات بەمەبەستی ڕێکخستنی و دەستپێکردنی ئەو ھەڵمەتە."

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان لە ھەرێمی کوردستان و وتی پێویستە کار لەسەر نەھێشتنی ئەو بیر و فیکرە تووندڕەوییە بکرێت.

جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان " ستایشی ھەوڵەکانی ھێزە ئەمنییەکانی کرد کە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە دەستگیر دەکەن و ڕاپێچی یاسایان دەکەن."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی چەرموو بۆ ماوەیەک ڕێگەی کەرکوک – سلێمانییان بە ڕووی شۆفێراندا داخست و ڕەخنەیان لە حکومەتی ھەرێم گرت لە بەرامبەر دواخستنی مووچەکانیان.

لەو خۆپیشاندانەدا لێپرسراوانی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرمووش دەنگی خۆیان خستەپاڵ دەنگی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکە و ڕایانگەیاند دواکەوتنی موچەکانیان غەدرێکە حکومەت لە مامۆستایانی زانکۆی دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و جۆن برێنن، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەبارەی ھەماھەنگیی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق کرا و ستراتیژی نوێی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش تاوتوێکرا.

لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا ھاتووە "لە دیدارێکدا کە وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی ھێزەکانی دژەتیرۆر ئامادەیبوو گفتوگۆ لەبارەی ھەماھەنگیی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق کرا و ستراتیژی نوێی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش تاوتوێکرا."

لە دیدارەکدا جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندی و ھاریکارییە سەربازی و ھەواڵگرییەکان کرایەوە لە نێوان ھەرێم، عێراق و ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش لە وڵاتدا.

لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش کرد لە عێراق بەتایبەت لە ناوچە دابڕێندراوەکانی کوردستان و ئاماژەی بەوەکرد، ھەماھەنگی نێوان ھێزەکانی ھەرێم و عێراق، کردەی سەربازیی ھاوبەش و چالاککردنی ژووری ئۆپەراسیۆن، فاکتەری گرنگی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەن و بۆ ئەمەش پێویستمان بە لێکتێگەیشتن و ستراتیژی ھاوبەش ھەیە. دەبێت ھەماھەنگییەکان بەردەوامبن و ھەموو ھەوڵەکانمان لەپێناو پاراستنی ژیان و ئارامیی خەڵکدا بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بژار حەکیم، جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاند، بەپێی یاسای کاری رۆژنامەگەری لە ھەرێمی کوردستان، دەزگاکانی راگەیاندن مافی خۆیانە زانیاری وەربگرن و رووماڵی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکان بکەن.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت مەسرور بارزانی جیاکاری کردووە لەنێوان دەزگاکانی راگەیاندندا و "بایکۆتکردن یان بانگھێشت نەکردنی ژمارەیەک کەناڵی راگەیاندن، شکاندنی پرەنسیپی کارکردنی رۆژنامەوانی و  پێشێلکردنی یاسای کاری رۆژنامەوانییە لە ھەرێمی کوردستان."

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان راشیگەیاند، " داوا لە فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی ھەرێم دەکەم بەیەکسانی مامەڵە لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندندا بکات "

هەر ئەمڕۆ رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جیاکاری دەکات لەنێوان رۆژنامەنوسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، دەڵێت لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ تەنیا دەزگا راگەیاندنەکانی نزیک لەخۆیان و هەندێ کەناڵی عەرەبی بانگکردبوو.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدەکە لەسەر بانگھێشتی کونسوڵی یۆنان لە ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە گەیشتە ئەو وڵاتە و سەرۆک و جێگر و ژمارەیەک لە ئەندامانی کارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی سلێمانی و زیاتر لە ٥٠ کۆمپانیا و خاوەنکار لە وەفدەکەدا بەشدارن.

وەفدە بازرگانییەکەی سلێمانی، لە یۆنان بەشداریی لە پیشانگەی کشتوکاڵی و خۆراکی و پیشەسازی و بیناسازی دەکات و چەند لێکتێگەشتنێکی کاری ھاوبەشیش ئیمزا دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ھاووڵاتییانی کوردزمان دەتوانن سوود لە زاراوەی سۆرانی ببینن، لە وەرگێڕی گووگڵدا. پێشتریش زاراوەی کرمانجی بۆ ھەمان بەشی گووگڵ زیادکرا.

لە میانی بەڕێوەچوونی "کۆنفرانسی گەشەپێدانی I/O" کۆمپانیای گووگڵ زیادکردنی ٢٤ زمانی نوێی بۆ نێو وەرگێڕی گووگڵ رایگەیاند و دەڵێت ئێستا لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزاییەوە وەرگێڕان بۆ ١٣٣ زمان دەکرێت بەشێوەی ئۆنلاین.

بە وتەی کۆمپانیای گووگڵ، ئەو زمانە نوێیانەی کە لەنێو خزمەتگوزاری وەرگێڕی گووگڵ تۆماردەکرێن لەلایەن ٣٠٠ ملیۆن کەسەوە لە سەرتاسەری جیھان قسەیان پێدەکرێت.

وەرگێڕی گووگڵ، وەڕگێڕێکی خۆکردی بەخۆڕایی فرە زمانە و بەشێوەی ڕێنووس و گوفتار و وێنە لەگەڵ وەڕگێڕانی ڕاستەوخۆی ھەریەکە لە  پێگە ئەلیکترۆنییەکان و ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی دەڵێت "ھیوادارین چالاکییە میدیاییەکان و بەڕێوەبردنی کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکانیش بە دەردی حکومرانی  نەچێ و فەرھەنگی ناپەسەندی سزادانی سلێمانی نەگوازنەوە بۆ ناو میدیاش."

دەقی روونکردنەوەکەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان:

رونکردنەوەیەک لە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

ئەمڕۆ ١١-٥-٢٠٢٢ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی بەست، بەڵام نوسینگەی راگەیاندن و تیمەکەی سەرۆکی حکومەت ململانێ سیاسیەکان و سزادانی سلێمانیان گواستەوە بۆ شەڕی مایکەکان و کەناڵەکانی  کوردسات،  گەلی کوردستان و راگەیاندنەکانی تری یەکێتی، ھەروەک ئەو کەناڵانەشیان بایکۆتکرد کە پەخشی سەرەکیان لە سنووری سلێمانییە، ئەو رەفتارە جگە لەوەی پێچەوانەی نەریتی دروستی نیشتمانیی حکومڕانی و بەرێوەبردنە، ھاوکات پێچەوانەی یاسای کاری رۆژنامەنووسیشە کە ئاستەنگی لەبەردەم کاری رووماڵ و مافی بەدەستھێنانی زانیاری ڕەتدەکاتەوە دروست پێشینەیەکی خراپیشە بە ئاراستەی بەرتەسککردنەوەی زیاتری ئازادی کاری راگەیاندن .
ھیوادارین چالاکییە میدیاییەکان و بەڕێوەبردنی کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکانیش بە دەردی حکومرانی  نەچێ و فەرھەنگی ناپەسەندی سزادانی سلێمانی نەگوازنەوە بۆ ناو میدیاش.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، داھاتی سلێمانی ڕوون و ئاشکرایە و حکومەت ئەو بڕە پارەیە نانێرێت کە سلێمانی پێویستی پێیەتی و ئەمەش سزادان و گەمارۆدانی سلێمانییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنوری پەروەردەی سلێمانی ٣١ ھەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن و ٧٧٢ ھۆڵ دابینکراوە و فۆڕمی سۆما بۆ خوێندکار ڕاکێشراوە و ڕێنماییەکانی تەندروستیش جێبەجێدەکرێن.

وتیشی، جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ دوای ١١ ڕۆژ لە تەواوبوونی خولی یەکەم، تاقیکردنەوەی خولی دووەم بەڕێوەدەچێت.

سەبارەت بە تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیش بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە ٢٧ی ٦ تاقیکردنەوەکانیان دەستپێدەکات و ھەفتانە دوو تاقیکردنەوە دەکرێت.

جەختیشیکردەوە، ھەموو ڕێگەیەک بۆ نەھێشتنی شک و گومان لەسەر تاقیکردنەوەکان گیراوەتە بەر و ئەمساڵ فۆڕمی سۆما وێنەی خوێنکارەکەی لەسەر دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕاشیگەیاند، بەھۆی نەبوونی پارەی نەختینە لە بانکەکاندا، تەنھا پارەی مانگی دووی وانەبێژان خەرجکراوە  و بۆ مانگی ئاداریش لیستییان ئامادەکردووە و ھەر کاتێک پارە لە بانکەکاندا ھەبێت بۆیان خەرج دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...621622623624625...919