گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی-سنە دەکرێتەوە
کوردسات نیوز
٢٤ی ئابی ٢٠٢٢
فڕۆکەی ئێرانی
بە وتەی پارێزگاری سنە، گەشتی ئاسمانی یەکێکە لەژێرخانە گرنگەکانی سنە و، ھەرچەندە ساڵی ڕابردوو گرفتیان ھەبووە، بەڵام ئێستا چارەسەرکراوە.
سەبارەت بە گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و سنە لە رۆژھەڵاتی کوردستان سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، کردنەوەی ئەو گەشتە بەڕەسمی بەدەستیان نەگەیشتووە، بەڵام ئاگاداری ئەوەن کۆمپانیایەک سەرقاڵی ڕێکخستنی گەشتەکانی نێوان سنە و سلێمانییە



