قوباد تاڵەبانی: بۆ ھەتایە ناو و ناوبانگی کاکە گۆڤار بەجوانیی لەنێو کایەی ھونەری کوردیدا دەدرەوشێتەوە
کوردسات نیوز
٢١ی ئابی ٢٠٢٢
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کاکە (گۆڤار ئەنوەر)
بەڕێزان ھونەرمەند و ھونەردۆستانی کوردستان
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند (گۆڤار ئەنوەر) نیگەران و دڵگران بووم.
کاکە گۆڤار ھونەرمەندێکی لەخۆبردوو و رۆح سوک و خۆشەویستی نێو جەماوەر بوو، ھەموو کات ھەوڵی دەدا زەردەخەنە و پێکەنین بەئامادەبووان ببەخشێت و ھەموانیش سەرسامی کارەکانی بون بەتایبەت لەکۆمیدیادا. بۆ ھەتایە ناو و ناوبانگی کاکە گۆڤار بەجوانیی لەنێو کایەی ھونەری کوردیدا دەدرەوشێتەوە.
لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی کاکە گۆڤار و ھەموو ھونەرمەندانی کوردستان دەکەم، خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران