بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی فرۆشتنی نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێرکاری لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان،  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕونکردنەوەیەکدا ھەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە فرۆشتنی ئەو نەخۆشخانەیە دەکەن ڕەتدەکەینەوە.

وتیشی، لەکاتێکدا  ئەم دەنگۆیانە بڵاودەکرێتەوە کاری نەخۆشخانەکە لە ئێستایە نەوەستاوە و بەردەوامە لە خزمەتکردن و رۆژانە نزیکەی ٢٥ بۆ ٣٠ نەشتەرگەری  تێدا ئەنجام دەدرێت و ھیچ خزمەتگوزارییەک لە نەخۆشخانەکە ڕانەگیراوە.