لە حەوت ساڵدا تورکیا ٤٠٠٠ ھێرشی بۆ سەر سنورەکانی ھەرێم ئەنجامداوە
کوردسات نیوز
٢٥ی ئابی ٢٠٢٢
ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تورکیا چوار ھەزار ھێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر سنورەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و بەھۆیانەوە ١٢٣ ھاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، لە ١٣٪ی قوربانیانی ئەو ھێرشانەش ژنن و ٨٧٪یان پیاون، لانیکەم شەش منداڵیش لە ھێرشەکاندا کوژراون و ١٤ی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھێرشەکاندا زیاتر لە ٥٥ جوتیار و شوانکار لەکاتی کشتوکاڵکردن یاخود لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیان کوژراون و برینداربوون.
ڕێکخراوی سی پی تی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەھۆی ھێرشەکانی تورکیا، نزیکەی ٥٠٠ گوند لە ھەرێمی کوردستان مەترسی چۆڵبوونی تەواوەتیان لەسەرە.



