کوردستانکوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم نیمچە ھەور بێت و ھەندێک کات بگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە گەڵ بارینی نمەبارانی بچڕ بچڕ و ھەندێک جار ھەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

راشیگەیاندوە، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆوە ئەگەری تاوەبارانی بەلێزمە ھەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی دھۆک و ھەولێر و ڕاپەرین، خێرایی با چالاک دەبێت، شەپولێکی خۆڵبارینیش ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە و ئەگەر ھەیە کاریگەری لە سەر باشوری ھەولێر و کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیانیش ھەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆ وە کاریگەری تۆز و خۆڵەکە کەم دەبێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی رۆژئاڤا، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، گوندەکانی "سەمۆقا و تەل عونەب و زیوان"ی سەر بە کانتۆنی شەھبایان لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا تۆپباران کردوە، ئەو تۆپبارانەش ترس و دڵەڕاکێی لەلای دانیشتوانی گوندەکان دروستکردوە.

بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا زیانەکانی ئەو تۆپبارانە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دانیشتوانی گوندەکان مەترسی ئەوەیان ھەیە ناوچەکەیان بەتەواوی بکرێتە ئامانج.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی کۆنفرانسێکی بەناونیشانی "مافەکانی کرێکاران لە نێوان دەقی یاسا و جێبەجێکردن"دا رێکخست.

"ھەڵشۆ عەبدولفەتاح" رێکخەری کۆنفرانسەکە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ئامانجی کۆنفرانسەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی رەوشی کرێکاران لەلایەن دامەزراوە تایبەتەکان، لەگەڵ خستنەڕووی راپۆرتێک لەبارەی کرێکارانی دەستەبەرکرا و قوربانیان لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕژێمی بەعس لەو ڕۆژەدا بەتوندی  ڕوبەڕوی خۆپیشاندەرانی كەركوك بۆوە، لە یادەوەری ئەو خۆپیشاندانەشدا كۆمەڵەی ڕێكخستنە دێرینەكان و كۆمەڵەی ڕوناكبیری كەركوك مەراسیمێكیان رێكخست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەھۆی بەردەوامی نائارامییەکان و شەڕی نێوان ھۆزەکان لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان و باکوری سوریا، مانگی ڕابردوو ٥٨ کەس کوژراون کە ٢٦ کەسیان ھاووڵاتی مەدەنین.

ڕاشیگەیاندوە، لەو ژمارە کوژراوە ٢٥یان ئەندامی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" بوون کە لە ڕوبەڕووبونەوە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن کوژراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکەوت زەکی ئەندامی لیژنەی باڵای دیداری یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، بەشداری پێکردنی بەشێکی زۆری ئەندامان و کادرانی یەکێتی ئەزمونێکی تازەیە لە بواری کاری حزبی و رێکخراوەیی، وتیشی، ئەو بەشداری پێکردنە دەبێت بە سەرەتایەک بۆ بەشداریکردن لە بڕیاری سیاسی داھاتووی یەکێتی .

راشیگەیاند، لە ٢٠ی ئایار تا ١ی حوزەیران دیداری گشتی یەکێتیی نیشتمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا ھیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە، تەنھا حاڵەتێکی گومانلێکراو ھەیە، کە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و نۆ مانگە، نمونەی خوێنی وەرگیراوە و نێردراوە بۆ تاقیگەی ناوەندی لە بەغداد بۆ پشتڕاستکردنەوەی حاڵەتەکە.

ئاشکراشیکرد، منداڵەکە لە بەغدادەوە سەردانی ھەولێری کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، کە ھەوکردنی جگەری ھەیە نیشانەکانی زیاتر لە نیشانەی ھەوکردنی جگەر دەچێت، بەڵام لە شوێنێکەوە ھاتووە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی تێدا بڵاوبووەتەوە و پزیشکی چارسەرکاریش گومان دەکات بەشێک لە نیشانەکانی ھەڵگری پەتاکە بێت.


 وتیشی، گومانلێکراوەکە لە نەخۆشەکانی تر جیاکراوەتەوە و بەپێی وتەی پزیشکەکان و پسپۆڕانی پەتاکە کەمتر گومان دەکرێت ئەو ئەو حاڵەتەی ھەیە تای خوێنبەربوون بێت.


 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بڕیار رەشید" ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی، لەو چوارچێوەیەشدا حکومەتی عێراق بڕیاریداوە لە چەند رۆژی داھاتوودا بڕێکی زۆری دەرمان رەوانەی سلێمانی بکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەرمانەکان لە پێش جەژنی رەمەزانەوە ئامادەکراوە، بەھۆی پشوەکانی جەژن دواکەوتووە و لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو بڕە دەرمانە دەگاتە سلێمانی.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاریداوە، لەم ھەفتەیەدا دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ مانگی ٣ دابەش بکات، بۆ ئەو مەبەستەش خەزێنەکان ئاگادار کراونەتەوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی بڕیارەکانی حکومەت، بڕیارە خوێندکارانی دەرەوەی شار بڕی ٦٠ ھەزار دینار و خوێندکارانی ناوشار بڕی ٤٠ ھەزار دینار وەربگرن.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەمەبەستی دۆزینەوەی هەلی كار بۆ خوێندكارانی دەرچووی بەشی بایۆلۆجی و كیمیا و بەشەكانی دیكە و بەرزكردنەوەی ئاستی توانای زانستییان، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهاوكاری مەكتەبی رێكخراوەی دیموكراتییەكانی یەكێتی تاقیكردنەوەی بۆ ئەو كارمەند و پزیشكانە ئەنجامدا كە لە ئیستادا لەنێو ناوەندە تەندروستییەكان خۆبەخشانە خزمەت دەكەن.

مازن فریاد پسپۆڕی مایكرۆبایۆلۆجی رایگەیاند، بەهاوكاری وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و مەكتەبی رێكخراوە دیمكوراتییەكانی یەكێتی، تاقیكردنەوەی 157 خوێندكاری دەرچووی بەشی بایۆلۆجی و كیمیا و بەشەكانی دیكە ئەنجامدراوە كە 80 كەسیان هەڵدەبژێردرێن بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بتوانن لەناوەندە تەندروستییەكان خزمەت بكەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (بەکر سەعید) ھاوسەری خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی ھەرێم و برای بەڕێز نیاز سەعید، ئەندامی مەکتەبی گەشەپێدانی بیروھۆشیاریمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەکەتان دەکەم. لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بە ئێوەش ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەمزە ڕەزیکی وتەبێژی تەندورستی دھۆک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، ١٣٦ منداڵ لەدایکبوون و ١٨ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەمزە ڕەزیکی وتەبێژی تەندورستی دھۆک لەبارەی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون ڕایگەیاند، ھەرچەندە لە عێراق چەند حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی ئەو پەتایە لە دھۆک تۆمارنەکراوە.

وتیشی، لەلایەن تەندورستی دھۆکەوە ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ھەر حاڵەتێکی نەخوازراوی تای خوێنبەربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕژێمی بەعس لەو ڕۆژەدا بە توندی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەرانی کەرکوک بووەوە، لە یادەوەری ئەو خۆپیشاندانەشدا کۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکان و کۆمەڵەی ڕووناکبیری کەرکوک مەراسیمێکیان ڕێکخست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو گفتوگۆیانەی کە ئەمڕۆ لە ھۆڵی خاک و بارەگای مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک) بەڕێوەچوون، سەرجەم لیژنەکانی دیدارەکەی گرتەوە کە تێیدا کادرانی ئەم حزبە تێکۆشەرە بە پەرۆشییەکی زۆرەوە سەرنج و تێبینی و پێشنیازەکانیان بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ژیان و گوزەران و کاروانی ئاوەدانی لە سلێمانی و ئاستەنگەکانی، پڕۆژەی خزمەتکردنیان لە شێوەی ڕەشنووسی ڕاپۆرتدا ئامادە دەکرد و ڕێگەچارەی پێویستیان بۆ یەکێتی خستەڕوو تا لەسەری کار بکات و سیاسەتی ئایندەی خۆی لەسەر بنیات بنێت و کار بۆ جێبەجێکردنیان بکات لە پێناو خزمەتکردن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و فەراھەمکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە تێچووی بەرھەمھێنانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان زیاترە لە نیوەی داھاتەکەی و نرخەکەشی کەمترە لە نرخی ئەو نەوتەی کۆمپانیای سۆمۆ دەیفرۆشێت.

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی ڕاگەیاند، کە بەھۆی پابەندنەبوونی ھەرێمی کورستان بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە، عێراقیش ناتوانێت پابەندی ڕێکارەکانی ڕێکخراوی ئۆپیک ببێت.

دووپاتیشی کردەوە دۆسیەی وزە لە سەر ئاستی عێراق بە تەواوی دەبێت بەڕێوەببرێت نەک لەسەر بنەمای میزاجی سیاسی.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە بە وەفدی ھەرێمی کوردستانیان ڕاگەیاندووە، کە دەسەڵاتی تەواویان لە دۆسیەی نەوتدا ھەیە، جگە لە بڕیاریدان لەسەر پلانی پەرەپێدان و دیارییکردنی نرخەکەی و خستنەڕووی کۆی چالاکییەکان بە شەفافانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...625626627628629...919