تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ لەناوبردنی حەشارگە و شانە نوستووەکانی داعش لەو ناوچانەی پێیان دەوترێت بۆشایی ئەمنی، سودێکی زۆری ھەبووە و رۆڵ و کاریگەرییەکی ئاشکراشی ھەیە لە کەمبوونەوەی چالاکییەکانی داعش لەو ناوچانە.

وتیشی، پلانی سەرجەم ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و چۆنێتی باشتر روبەڕوبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و لەناوبردنی حەشارگە و شوێنی مانەوەیان، بە ھاوبەشی لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دادەڕێژرێت.