دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی ھاتنەوەی (جەژنی جەما)ی ئێزیدی گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برا ئێزدییەکانمان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم، ھیوادارم لە کەشێکی پڕ لە ئارامیدا، رۆژانی جەژن بەخێر و خۆشی بەڕێبکەن.
لەم بۆنەیەشدا، خوشک و برا ئێزیدییەکانمان دڵنیادەکەینەوە کە؛ بەردەوام دەبین لە پشتیوانیمان بۆ داوا رەواکانیان بەتایبەت سۆراغکردنی بێسەروشوێنان و بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی تیرۆریستان کە بەرامبەر بەئێزدییەکان ئەنجامیاندا.
ھەموو کاتێکتان جەژن بێت
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی خەرجکردنی پارەی گەنمی ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ی جوتیارانی ھەرێمی کوردستانی ئیمزاکردووە و دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەکەشی بە وەزارەتی بازرگانی داوە.
وتیشی، بڕی پارەی ھەر سێ ساڵەکە پێکەوە، ٣٠٩ ملیار دینارە و ھەفتەی داھاتوو دەست بە خەرجکردنی پارەی ساڵی ٢٠١٤ دەکرێت و پاشان پارەی ساڵەکانی تر خەرج دەکرێت.
سەنتەری بوومەلەرزەزانی لە پارێزگای ورمێ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعات ٣.٥١ خولەک بە قوڵی ١٠ کیلۆمەتر و بەدووری ١١.٦ کیلۆمەتر لە شاری خۆی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە بەپێوەری رێختەر روویداوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەس برینداربوون کە بەشێکیان لەکاتی ھەڵھاتن و ھاتنەدەرەوە لە ماڵەکانیاندا برینداربوون.
بەرپرسانی پارێزگای ورمێ ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، تیمەکانی فریاگوزاری بەھانای زیانلێکەوتوانەوە و چوون و بەشێک لە بریندارەکان چارەسەری خێرایان بۆ کراوە.
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رایگەیاند، بۆ ئەوەی گیانی کێبڕکێی زانستی لە دامەزراوە ئەکادیمییەکان بپارێزین و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ھاوڵاتیان وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتیشی، فەرمانی وزاری کەمکردنەوەی کرێی خوێندن ئاڕاستەی گشت زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان کراوە و بۆ ئەمساڵی خوێندن دەچێتە بواری جێبەجێ کردن، بەم شێوەیەی خوارەوە:
زانکۆ حکومییەکان:
داشکانی ڕێژەی (٤٥%) لە کرێی خوێندنی (پارالێل) و (ئێواران)ی گشت قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و دامودەزگاکانی تری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣).
زانکۆ تایبەتەکان:
کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بەپێی ئەنجامەکانی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان دەبێت بەم شێوەی خوارەوە:
- ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی B، بەڕێژەی (١٠%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی C، بەڕێژەی (١٥%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی D، بەڕێژەی (٢٠%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەی (٢٠%) کرێی خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.
پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان، بۆ ماوەی دوو وەرزی تری یاسادانان کرد.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، سیفەتی بەپەلە بە پێشنیازەیاساکە دراوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت، ھەروەھا لیژنەی یاسایی پەرلەمان راپۆرتێک لەبارەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاساکە ئامادەدەکات و پێدەچێت سبەینێ خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.
پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن ٨٥ پەرلەمانتارەوە ئیمزای لەسەر کراوە، بەڵام بەشێک لە فراکسیۆن و پەرلەمانتاران ناڕازین لە پێشنیازەیاساکە و درێژکردنەوەکە بە نایاسایی ناودەبن.
پەرلەمانی کوردستان دوای خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان، لەئێستادا لە کۆبوونەوەدایە و بەردەوامە لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاری، کە تائێستا ٨٠ ماددە لە کۆی ١٨١ ماددە و ھۆکارەکانی دەرچوواندنی خوێندنەوەی دووەمیان بۆ کراوە.
پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا لە بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەی پێنج شەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، بەپێی بڕگەی پێنجەم لە ماددەی ٧٨ و ماددەکانی (٧٩، ٨٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دانیشتنی سبەی بەردەوامی بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێرکاری لە ھەرێمی کوردستان-عێراق)، بەپێی حوکمی ماددەکانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەدرێت.
پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن ٨٥ پەرلەمانتارەوە ئیمزای لەسەر کراوە، بەڵام بەشێک لە فراکسیۆن و پەرلەمانتاران ناڕازین لە پێشنیازەیاساکە و درێژکردنەوەکە بە نایاسایی ناودەبن.
بە پێی ڕێنماییەکانی قائیمقامیەت ، فرۆشتنی ھەریەکە لە جگەرەی ئەلیکترۆنی و خواردنەوە وزەبەخشەکان و خواردنەوە کحولیەکان بە منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغەیە و نابێت ھیچ فرۆشیارێک بە منداڵانی بفرۆشێت، ھەربۆیە لیژنەکانی قائیمقامیەت چاودێرییەکانیان زیاتر دەکەن بۆ ئەو مارکێتانەی کە نزیک ناوەندەکانی خوێندن جگەرەی ئەلیکترۆنی دەفرۆشن، تا ڕێگە بگرن لەوەی خوێندکاران ئەو جگەرانەیان دەستبکەوێت.
بڕیارە کۆبوونەوەکە رۆژی شەممەی داھاتوو ٨/١٠/٢٠٢٢ بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەبچێت، وەک درێژکراوەی کۆبووەنەوە سیاسییەکانی دیکە.
مستەفا چاڵاوی جێگری سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیاند، کۆبوونەوەکە لەگەڵ پەرلەمان و حکومەتە، کە نوێنەرانی یەکێتیین لە و دوو دامەزراوەیە و تێیدا باس لە کێشەو گرفتەکان و کێشەی خەڵک و خزمەتگوزاریی و ئەو لایەنانە دەکرێت کە بۆ خەڵک پێویستن وگرنگن".
وتیشی، یەکێتیی خۆی بەخاوەنی ئەم ئەزموونە دەزانێت و لە حزب پێکھێنەر و بەشداری ئەو دامەزراوە باڵا یاسایی و جێبەجێکاریانەن و یەکێتیش ھاوبەشێکی سەرەکی و کاریگەرە".
راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکە دا گوێ لە د.رێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەگێرێت لە بارەی ئەجێندای پرۆژە یاسا و ئەو بابەتانەی پەیوەستداری خەڵکن".
مستەفا چاڵاوی دەشڵێت، "ھەرچی دەربارەی حکومەتیشە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم قسەی خۆی دەکات، سەبارەت بە کار و پرۆژە خزمەتگوزراییەکان حکومەت و ھەروەھا بابەتانەی پەیوەستن بە ژیان و گوزرەرانی خەڵک".
جێگری سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی وتیش، " پشتگیریی حکومەت و پەرلەمان دەکەن لە بارەی ھەنگاو پرۆژەکانیان بۆ کۆمەڵانی خەڵک و دەستیش دەخەینە سەر لەمپەرەکان و چارەسەرکردنیان".
سەرچاوە: PUKMEDIA
د. نەرمین معروف غفور رایگەیاند، مەبەستی سەردانەکە بۆ بەدواداچوونی نووسراوی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بوو وەک کۆتا رێکاری ئیداری تایبەت بە خەرجکردنی شایستەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦ بۆ ئەوەی ھیچ رێگری و دواکەوتنێک نەمێنێت لەبەردەم خەرجکردنی ئەو شایستە داراییانە.
دەشڵێت، خۆشبەختانە لەماوەی یەک مانگدا توانیم ھەموو ئاستەنگە کارگێڕی و یاساییەکانی بەردەم خەرجکردنی ئەو مافانەی جوتیاران چارەسەربکەم و کۆتایی بەم دۆسییە گرنگە بێنم کە چەند ساڵێکە بە ھەڵواسراوی مابۆوە.
سەڵاح سابیر بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی لەیلان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چوار کارمەندی نەخۆشخانەی لەیلان، کە دوو منداڵیشیان لەگەڵدا بووە و بۆ چوونە سەر دەوامەکەیان لە کەرکوکەوە بەرەو لەیلان رۆشتوون، بەڵام لەسەر رێگەی سەرەکی کەرکوک-لەیلان و لە نزیک کارگەی چیمەنتۆی کەرکوک، ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە.
راشیگەیاند، بەھۆی رووداوەکەوە کارمەندێک و منداڵێک گیانیانلەدەستداوە و چوار کەسەکەی دیکەش، کە یەکێکیان منداڵە برینداربوون.
کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکردنی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی کێشە ژینگەییەکان کردووھەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی کاری ھاوبەش بۆ دانانی پلانی گونجاو بۆ پاراستنی ژینگە و پاراستنی ئاسایشی ئاو و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی وشکەساڵی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا حکومەتی ئوسترالیا کۆمەڵێک پسپۆڕ بنێرێتە ھەرێمی کوردستان تا ھاوکاری حکومەتی ھەرێم بکەن لە دانان و جێبەجێکردنی ستراتیژی گونجاو لە بوارەکانی ژینگە و ئاسایشی ئاو و بەرەنگاربوونەوی وشکەساڵی. بڕیاریش درا بۆ ھەمان مەبەست لە داھاتوویەکی نزیکدا چەند کۆمپانیەکی تایبەتمەندی ئوسترالی سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن.
دوای گەیشتنی تیمە تەندروستیەکان و ھێزە ئەمنیەکان تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی و ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵھاتوە و ھێزە ئەمنیەکان لە گەڕان بە دوای ئەو کەسەدا بەردەوامن.
ئەو ژنە ناوی (ناگەھان ئاکارسەر)ە ئەندامی ناوەندی ئەکادیمیای لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی بووە و بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک ماڵەکەی خۆی و ناوەندی ژنۆلۆژی لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی بە دەستڕێژی گولە کوژرا.
ناگەھان ئاکارسەر، چالاکوانی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی و ئەندامی ناوەندی ئەکادیمیی ژنۆلۆژی بووە، خەڵکی شاری کۆنیای تورکیایە وبە ڕەچەڵەک کوردە.
د. ئازاد مستەفا بە کوردساتی راگەیاند، بەھۆی پێنەدانی مووچەی پاککەرەوەکان کە ژمارەیان ١٦٣ پاککەرەوەیە، ئەوانیش رەتیدەکەنەوە مووچە وەربگرن.
بە وتەی د. ئازاد مستەفا، ئەو کارمەندانە مانگانە ٧٠ ملیۆن دیناریان پێویستە بۆ پێدانی مووچەکانیان، کە مانگانە دەکاتە نزیکەی ٤٠٠ ھەزار دینار.
لە روونکردنەوەیەکدا، بەڕێوەبەری تەندروستی ھەڵەبجە وتی، "بە فەرمانی بەرێوبەری گشتی و پزیشکان و کارمەندانی تەندرووستی مووچەکانیان وەک ھاو ھەڵوێستیەک بۆکرێکارەکان وەرنەگرت."
دەشڵێت، " ئەم ھەڵوێستە مەدەنیانەی کارمەندانی تەندرووستی دەربڕینی پشتیوانیە لەو توێژە خۆشەویستە وپەیامێکیشە بۆ حکومەتی ھەرێم کە کێشەکەیان چارەسەر بکات و وەڵامی نوسراوەکانمان بداتەوە بۆ پێدانی مووچەکانیان."
دوای کوشتنی ئەو ژنە، بکوژەکەی ھەڵاتوە و ھێزە ئەمنیەمان بە دوایدا دەگەڕێن.
ناگەھان ئاکارسەر، چالاکوانی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی و ئەندامی ناوەندی ئەکادیمیی ژنۆلۆژی بووە، خەڵکی شاری کۆنیای تورکیایە وبە ڕەچەڵەک کوردە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە ھەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا ئێرڤ ھیکس کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی سوپاسی ھاوکارییەکانی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکای کرد بۆ ھەرێمی کوردستان بە تایبەتیش لەڕووی ناردنی راوێژکار بۆ یارمەتیدانی حکومەتی ھەرێم لە بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ریفۆرم و چاکسازی لە دامەزراوەکانی حکومەتدا.
جێگری سەرۆک وەزیران داواشی کرد لە ھاوکارییەکانیان بەردەوام بن و بە تایبەتیش ھاوکاری گەنجانی خاوەن بیرۆکە و پڕۆژە بکرێت. لەم چوارچێوەیەدا راشیگەیاند حکومەتی ھەرێم لەڕێگەی کەمکردنەوەی رۆتین و چاکسازییەکان و ھەموارکردنەوەی یاسا و رێنماییەکانەوە زەمینەیەکی باشی ئامادەکردوە تا گەنجان ببنە خاوەنی کار و بزنسی خۆیان و بە ھەموو تواناشمانەوە پشتگیریان دەکەین و ھەوڵیش دەدەین بازاڕی پێویستیان بۆ بدۆزینەوە.
لەلایەن خۆیانەوە شاندەکەی (USAID) پشتگیری خۆیان دەربڕی بۆ ھاوکاریکردنی گەنجانی کوردستان و جەختیان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کاری ھاوبەش لەنێوان حکومەتی ھەرێم و ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بۆ پێنجەمین ساڵڕۆژی ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلالدا رایگەیاند، یادی ئەو کەسایەتییە بەرز و باڵایە بەرز رادەگرن.
وتیشی، سەرۆک مام جەلال کەسایەتیەکی تێکۆشەر بووە کە نزیکەی شەش دەیە بۆ ئازادی گەلی عێراق لە عەرەب، کورد، تورکمان، شیعە، سونی، مەسیحی و یەزیدی خەباتی کرد، پیاوێک کە بە راستی ناونیشانی "مام" شایستەی بەڕێزیان بوو. کەسایەتیەک کە چەندین جار خۆی خستە سەنگەری بەرگری لە گەلی عێراق.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک مام جەلال یەکێک بووە لە کەسایەتییە کاریگەر و دیار و خێرخواکانی خەڵکی عێراق و ناوچەکە کە تەمەنی خۆی لە پێناو ئازادی، رەسەنایەتی و سەربەخۆیی گەل و وڵات و ھەروەھا پاراستنی یەکێتی خاک و تەبایی نەتەوەیی عێراق بردەسەر.