بە پێی ڕێنماییەکانی قائیمقامیەت ، فرۆشتنی ھەریەکە لە جگەرەی ئەلیکترۆنی و خواردنەوە وزەبەخشەکان و خواردنەوە کحولیەکان بە منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغەیە و نابێت ھیچ فرۆشیارێک بە منداڵانی بفرۆشێت، ھەربۆیە لیژنەکانی قائیمقامیەت چاودێرییەکانیان زیاتر دەکەن بۆ ئەو مارکێتانەی کە نزیک ناوەندەکانی خوێندن جگەرەی ئەلیکترۆنی دەفرۆشن، تا ڕێگە بگرن لەوەی خوێندکاران ئەو جگەرانەیان دەستبکەوێت.