بڕیارە کۆبوونەوەکە رۆژی شەممەی داھاتوو ٨/١٠/٢٠٢٢ بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەبچێت، وەک درێژکراوەی کۆبووەنەوە سیاسییەکانی دیکە.

مستەفا چاڵاوی جێگری سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیاند، کۆبوونەوەکە لەگەڵ پەرلەمان و حکومەتە، کە نوێنەرانی یەکێتیین لە و دوو دامەزراوەیە و تێیدا باس لە کێشەو گرفتەکان و کێشەی خەڵک و خزمەتگوزاریی و ئەو لایەنانە دەکرێت کە بۆ خەڵک پێویستن وگرنگن".

وتیشی، یەکێتیی خۆی بەخاوەنی ئەم ئەزموونە دەزانێت و لە حزب پێکھێنەر و بەشداری ئەو دامەزراوە باڵا یاسایی و جێبەجێکاریانەن و یەکێتیش  ھاوبەشێکی سەرەکی و کاریگەرە".

راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکە دا گوێ لە د.رێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەگێرێت لە بارەی ئەجێندای پرۆژە یاسا و ئەو بابەتانەی پەیوەستداری خەڵکن".

مستەفا چاڵاوی دەشڵێت، "ھەرچی دەربارەی حکومەتیشە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم قسەی خۆی دەکات، سەبارەت بە کار و پرۆژە خزمەتگوزراییەکان حکومەت و ھەروەھا بابەتانەی پەیوەستن بە ژیان و گوزرەرانی خەڵک".

جێگری سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی وتیش، " پشتگیریی حکومەت و پەرلەمان دەکەن لە بارەی ھەنگاو پرۆژەکانیان بۆ کۆمەڵانی خەڵک و دەستیش دەخەینە سەر لەمپەرەکان و چارەسەرکردنیان".

 

سەرچاوە: PUKMEDIA