حکومەتی ئوسترالیا ھاوکاری ھەرێم دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە ژینگەییەکان
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکردنی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی کێشە ژینگەییەکان کردووھەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی کاری ھاوبەش بۆ دانانی پلانی گونجاو بۆ پاراستنی ژینگە و پاراستنی ئاسایشی ئاو و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی وشکەساڵی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا حکومەتی ئوسترالیا کۆمەڵێک پسپۆڕ بنێرێتە ھەرێمی کوردستان تا ھاوکاری حکومەتی ھەرێم بکەن لە دانان و جێبەجێکردنی ستراتیژی گونجاو لە بوارەکانی ژینگە و ئاسایشی ئاو و بەرەنگاربوونەوی وشکەساڵی. بڕیاریش درا بۆ ھەمان مەبەست لە داھاتوویەکی نزیکدا چەند کۆمپانیەکی تایبەتمەندی ئوسترالی سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن.


