وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ڕێکەوتی ٢٦-٧- ٢٠٢٢ کوێستان محەمەد، لەوەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی دەست بەکاربوو بەوەکالەت بە مەبەستی رایی کردنی کارەکان سەرەڕای کارەکانی خۆی.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا ھاتووە، ئەمڕۆ کوێستان محەممەد وەک دەستپێکی کارەکان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ بریکارانی وەزارەت و ڕاوێژکاران و سەرجەم بەڕێوەبەرەگشتیەکان دانیشتنێکی ئەنجامدا.
"بەھمەن قادر" وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی بەنزین دراوە، بڕیارە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە کەمکردنەوەی نرخەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی، تائێستا بڕیار نەدراوە نرخی بەنزین چەند کەمبکرێـتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی نرخەکە دراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە ھەزار و ٣٥٠ دینارەوە کەمکرایەوە بۆ ھەزار و ٣٠٠ دینار، بەنزینی موحەسەنیش لە ھەزار و ٤٧٥ دینارەوە بۆ ھەزار و ٤٥٠ دینار کەمکرایەوە.
لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوار شەمە ٢٧ی تەموزی ٢٠٢٢ لە ھەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دەیڤید ھەنت کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێم ئامادەی بوو، باسی گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق کرا. لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند عێراق لەوە زیاتر بەرگەی ململانێی ناپێویست لەسەر پۆست و ئیمتیاز ناگرێت و پێویستە لایەنەکان لە پرۆسەی پێکھێنانی حکومەتدا گفتوگۆکانیان لەسەر پرسە سیاسییە چارەنووسسازەکان و چۆنییەتی پێکھێنانی حکومەتێکی کارای خزمەتگوزار و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا چڕبکەنەوە.
قوباد تاڵەبانی جەختیشی کردەوە لەم قۆناغەدا رێککەوتن لەسەر پرسی نەوت و گاز و پەسندکردنی یاسای نەوت و گاز دەبێت لە ئەولەوییەتی دانووستانەکانی پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق بێت چونکە رێککەوتن لەسەر ئەم پرسە زەمینەی لەبار دروست دەکات بۆ رێککەوتن لەسەر پرسە چارەنووسسازەکانیتر.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیرانی ئاماژەی دا بە کێشەکانی ژینگە و مەترسییەکانی سەر سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردسان و رایگەیاند پێویستە پرسی ژینگەش لە ئەولەوییەتەکانی حکومەتی داھاتووی عێراق بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا ستایشی ھەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێمی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی دووپات کردەوە لە یارمەتیدانی ھەرێمی کوردستان بۆ خێراترکردن و بەرەوپێشبردنی زیاتری پرۆسەی ریفۆرم لە دامەزراوەکانی حکومەتدا. داواشیکرد لە داھاتوویەکی نزیکدا حکومەتی ھەرێم کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ باڵیۆز و نێردە دیپلۆماسییەکان رێک بخات بۆ باسکردن و تاوتوێکردنی پرۆسەی ریفۆرم لە ھەرێمی کوردستان.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی کۆنسوڵی گشتی بەریتانیای کرد کە بەر لە ماوەیەک سەردانی دەڤەری راپەڕینی کردوە و داوایکرد سەردانی شار و شارۆچکەکانی دیکەش بکات بۆ ئەوەی پێکەوە پلانی ھاوبەش دابنێن بۆ وەبەرھێنان لەو دەڤەرانە و رەخساندنی ھەلی کار بۆ دانیشتوانی شاروشارۆچکەکانی ھەرێمی کورستان.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەبارەی بە ڕەسمی ناساندنی مەرزی کێڵی گفتوگۆکرا و جەختکرایەوە لەوەی ئیدارەی ڕاپەڕین ھەموو ئەو خاڵانەی تەواوکردووە کە بۆ بەڕەسمی ناساندنی مەرزەکە پێویستن.
فراکسیۆنی یەکێتی جگە لەوەی داواکاری خەڵکی ڕاپەڕینیان بۆ بە ڕەسمی ناساندنی مەرزەکە خستەڕوو، ڕوانگە یاسایی و کارگێڕییەکانیان خستە بەردەم سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق و داوایانکرد کاری جددی بۆ بە ڕەسمی ناساندنی مەرزی کێلێ بکرێت.
سەرۆکایەتی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند جارێک بە موشەک کێڵگەی کۆرمۆر کرایە ئامانج، دەستبەجێ ھێزەکانیان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە و پشکینین و گەڕان لە ناوچەکە، بە تایبەتیش ئەو سنورانەی کە لە بۆشایی ئەمنیدان، دوای گەڕان و بەدواداچوونی ورد لە ٢٥ی ئەم مانگەش، لێکۆڵینەوەکان چڕترکراونەتەوە و سەرئەنجام ھێزێکی لیوای ١٦ دوای پشتبەستن بە زانیاری ھەواڵگری و وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا، ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و توانیویانە بگەنە ئەو ئامانجەی کە شوێنی تەقاندنی موشەکەکان بووە
ئاشکراشیکردووە، موشەکەکان لەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا جێگیر کرابوون و بەشێوەیەکی دەستکرد ئامادەکراون تا جارێکی تر لە ھەمانی بارگەڵگرەوە کۆرمۆر بکرێتەوە ئامانج، بەڵام توانیویانە پیلانەکە پوچەڵبکەنەوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و موشەکەکاندا گیراوە.
وتیشی، بەشێک لەو کێشانە بریاری لەسەر دراوە و تەنھا جێبەجێکردنی ماوە، کە بەھۆیانەوە بەشێکی زۆری کێشەکە چارەسەر دەبێت.
ڕاشیگەیاند، ھیچ کێشەیەکی دابینکردنی بودجە بۆ پارێزگای سلێمانی نییە، بەڵکو کێشەکە نەبوونی نەختینەیە لە بانکەکان، بۆ ئەوەش وەزارەتی دارایی بەڵێنی چارەسەکردنی پێداون.
خۆپیشاندانەکە لەلایەن کۆنگرەی ستارەوە رێکخرا و تیایدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و روسیا کرا ئاسمانی ناوچەکە بە رووی فرۆکەکانی تورکیا دابخەن.
رۆژی ٢٢ ی تەمموز فرۆکەکانی تورکیا ٣ فەرماندەی ژنی ھەسەدەیان لە نزیک قامیشلۆ کردە ئامانج لەکاتێکدا لە کۆربەندێکی تایبەت بە شۆرشی ژنان دەگەڕانەوە و بەو ھۆیەوە ھەرسێکیان شەھیدبوون.
بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم کە ئەمڕۆ دەرچووە و ئیمزای وەزیری تەندروستی لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە مانگانە خشتەی ئێشکگریی بە فەرمانی کارگێڕیی دەربکرێت و ھەڵبواسرێت و لەکاتی گۆڕینەوەش دەبێت پێشتر بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە و سەرۆک بەش و سەرۆکی پزیشکان رەزامەند بن.
جەختیشیکردووەتەوە، پێویستیشە پزیشکی پسپۆڕی ئێشکگریی یان نیشتەجێی دێرین لەکاتی ئێشکگریی بەردەوام لە نەخۆشخانە بن و نابێت پزیشکی پسپۆڕی ئێشکگریی یان نیشتەجێی دێرین لە کلینکی تایبەتی خۆی یان لە نەخۆشخانەی تایبەت بێت لە رۆژی ئێشکگریدا.
لە کۆتایی نوسراوەکەشدا ھاتووە، بەکارھێنانی ھۆکارەکانی پەیوەندیکردن وەک (ڤایبەر و وەتسئەپ و تەلەفۆن) بۆ راوێژکردن بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە، چونکە دەبێت ئێشکگر ئامادەبێت و نەخۆش ببینێت.
بە ئامادەبوونی فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک لە کۆبونەوەدایە و گفتوگۆ لەبارەی ھێرش و دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق دەکات.
بڕیاریشە لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق و جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتی خۆیان لەبارەی ھێرش و بۆردومانەکانی تورکیا پێشکەش بکەن.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە، لەسەر ئاستی ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەت ھەڵوێستە نیشتمانییەکانی کۆکردۆتەوە بۆ یەکخستنی ھەڵوێستی عێراق لەبەرامبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا.
وەزارەتی دەرەوەش رایگەیاندوە، جاری یەکەمە ئەنجومەنی ئاسایش ئیدانەی پێشێلکارییەکانی تورکیا دەکات و رێوشوێنەکان لەبارەی دەستدرێژییەکانی تورکیا دەخاتە چوارچێوەیەکی نوێ.
شەوی رابردووش ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەی تۆپبارانەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردووی تورکیای بۆ سەر ھاوینەھەواری پەرەخ لە زاخۆ کرد و پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی و سەروەریی خاکی عێراق دووپاتکردەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند ، بەیانی ئەمرۆ ھێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی ، گوندی تەل تەویڵی ئاشوری ریفی تەل تەمریان بە چەکی قورس تۆپباران کردووە ، بەڵام تا ئێستا قەبارەی زیانەکانی ئەو تۆپبارانە نەزانراوە .
ھەر ئەمرۆش ھەردوو گوندی تەل موزیق و حەربەلی ناوچەی شەھبا بە چەکی قورس لەلایەن تورکیاوە تۆپباران کراون.
وتیشی، پێویستە بەغداد ھەوڵبدات میلاکاتی ھێزەکانی پاسەوانی سنوور پڕبکاتەوە بە دامەزراندنی ھێزی تایبەت بۆ ئەو پارێزگایانەی لەناوچە سنوورییەکانەوە نزیکن، نەک ھێز بھێنێت و لە ھەرێمی کوردستان جێگیری بکات.
ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "داواکاریی گشتی یەکێکە لە دامەزراوە گرنگەکانی ھەرێمی کوردستان و کاریگەریی گەورەی ھەیە لە پاراستنی مافی گشتی و سەروەت و سامانی گشتیدا، بۆئەوەی کارا بێت و بتوانێت ڕۆڵی خۆی بە تەواوی بگێڕێت، پێویستە یاسایەکی سەربەخۆی خۆیان ھەبێت بۆ بینینی ڕۆڵی کارایان لەو ئەرکانەی کە پێیان سپێردراوە لە یاسا بەرکارەکاندا".
وتیشی، دوو پێشنیازەیاسا بۆ داواکاریی گشتی لەلایەن پەرلەمانەوە ئاراستەی ئەنجوومەنی دادوەری و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوە بەمەبەستی وەرگرتنی ڕا و سەرنجیان لەسەر ھەردوو پێشنیازەیاساکە، بەڵام لەلایەن ھەردوو دامەزراوەوە ڕەتکراوەتەوە".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمان جەختی لەوە کردەوە کە بەھێزبوونی داواکاریی گشتی بەواتای بەھێزبوونی دامەزراوەکانی تری ھەرێمی کوردستان دێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و یاسا شکێنیدا.
لایخۆشیەوە کاوە فەتحی مەعسوم، سەرۆکی داواکاریی گشتی و شاندی یاوەری، داوایان لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد کە پەرلەمان ھاوکاریان بێت بە ناردنی تێڕوانینەکانیان بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەو پڕۆژەیاسایەی کە پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێت و پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە مافی گشتیی ھاوڵاتییانەوە ھەیە و پەرلەمانی کوردستان پشتیوانیان بێت لە پیادەکردنی دەسەڵاتەکانیان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی ھاووڵاتییان و چاودێریکردنی ڕەوایەتیی بڕیارەکان.
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە...
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان
بە بۆنەی سێزدەمین ساڵیادی ڕاگەیاندن و بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیی، پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و ئومێدی سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەسکەوت و پرسە نیشتیمانییەکان.
ھیوادارم بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکھێنەری کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە گەڵ لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکومەت، زیاتر ھەماھەنگ و ھاوکاربن بۆ ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کارنامە چاکسازییەکەی باشتر جێبەجێ بکات و زیاتر خزمەتی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بکات لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٥ ی تەمموزی ٢٠٢٢
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە، سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٤ی ٧ی ٢٠٢٢ بڕیاریاندا بە درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان و خوێندکاران لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکانی حکومی و ناحکومی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان لە قۆناغی باخچەی منداڵان و خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و حەوتەمی بنەڕەتی و دەیەمی ئامادەیی لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکان حکومی و ناحکومی، درێژکراوەتەوە تا ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٤ی ٨ی ٢٠٢٢.
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە...
بەڕێزان لە جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان
یادی سێزدە ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان بە گەرمی لە ئێوە و تەواوی ھەڵسووڕاوان و لایەنگران و جەماوەری بزووتنەوەی گۆڕان بەگشتی پیرۆز دەکەم، ھیوای سەرکەوتنان بۆ دەخوازم.
بزووتنەوەی گۆڕان وەک ھێزێکی سیاسیی کارا، ڕۆڵێکی دیار لە ژیانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و عێراقدا دەگێڕیت و سەنگ و جێپەنجەی بە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی ھەرێمی کوردستانەوە دیارە.
لەم یادەدا جەخت لە گرنگی و پێویستیی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسیاریەتیی ھاوبەشی ھەموو لایەن و پێکھاتەکان دەکەمەوە بۆ تێپەڕاندنی سەختییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکان و کاری پێکەوەیی لەپێناو پاراستنی قەوارەی سیاسی و دەستکەوت و مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستاندا.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٧/٢٥
دەقی راگەیەندراوەکە...
دەستخۆشی لە بەڕێزانی چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکەین کە بە کاندیدکردنی بەڕێز محەمەد شەیاع ئەلسودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داھاتوو ھەنگاوێکی گرنگیان نا لەڕێی بەگوڕکردنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا. ھیوادارین ئەم ھەنگاوە رێکارە یاسایی و دەستوورییەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ خێراتر بکات.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێڕای پێشوازی لەو بڕیارە، جەخت لە پتەوکردنی ھەماھەنگی و بەردەوامیی پەیوەندییە نیشتمانییەکان دەکاتەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە ببێتە مایەی سەقامگیری، بەھێزکردنی پایەکانی دەوڵەتداری، خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و پاراستنی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکانی گەلی کورد و عێراق و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٢