عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رایگەیاند، بۆ ئەوەی گیانی کێبڕکێی زانستی لە دامەزراوە ئەکادیمییەکان بپارێزین و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ھاوڵاتیان وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتیشی، فەرمانی وزاری کەمکردنەوەی کرێی خوێندن ئاڕاستەی گشت زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان کراوە و بۆ ئەمساڵی خوێندن دەچێتە بواری جێبەجێ کردن، بەم شێوەیەی خوارەوە:

زانکۆ حکومییەکان:
داشکانی ڕێژەی (٤٥%) لە کرێی خوێندنی (پارالێل) و (ئێواران)ی گشت قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و دامودەزگاکانی تری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣).

زانکۆ تایبەتەکان:
کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بەپێی ئەنجامەکانی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان دەبێت بەم شێوەی خوارەوە:
- ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی B، بەڕێژەی (١٠%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی C، بەڕێژەی (١٥%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی D، بەڕێژەی (٢٠%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەی (٢٠%) کرێی خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.