بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای ورمێ روویدا و بەھۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەس برینداربوون
کوردسات نیوز
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
سەنتەری بوومەلەرزەزانی لە پارێزگای ورمێ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعات ٣.٥١ خولەک بە قوڵی ١٠ کیلۆمەتر و بەدووری ١١.٦ کیلۆمەتر لە شاری خۆی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە بەپێوەری رێختەر روویداوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەس برینداربوون کە بەشێکیان لەکاتی ھەڵھاتن و ھاتنەدەرەوە لە ماڵەکانیاندا برینداربوون.
بەرپرسانی پارێزگای ورمێ ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، تیمەکانی فریاگوزاری بەھانای زیانلێکەوتوانەوە و چوون و بەشێک لە بریندارەکان چارەسەری خێرایان بۆ کراوە.



