لە گەڕەکی بەختیاری لە سلێمانی ژنێک کوژرا
کوردسات نیوز
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
دوای گەیشتنی تیمە تەندروستیەکان و ھێزە ئەمنیەکان تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی و ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵھاتوە و ھێزە ئەمنیەکان لە گەڕان بە دوای ئەو کەسەدا بەردەوامن.
ئەو ژنە ناوی (ناگەھان ئاکارسەر)ە ئەندامی ناوەندی ئەکادیمیای لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی بووە و بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک ماڵەکەی خۆی و ناوەندی ژنۆلۆژی لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی بە دەستڕێژی گولە کوژرا.
ناگەھان ئاکارسەر، چالاکوانی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی و ئەندامی ناوەندی ئەکادیمیی ژنۆلۆژی بووە، خەڵکی شاری کۆنیای تورکیایە وبە ڕەچەڵەک کوردە.



