لە ھەفتەی جیھانی چەکداماڵیندا، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا داوا لە ھاوڵاتیان دەکات چەکی قورس و جەنگی ئەگەر لایانە، دەستبەجێ رادەستی حکومەتی بکەن و چەکی دەمانچە و کڵاشینکۆف و ھاوشێوەکانیان لەو بنکانە تۆمار بکەن کە دەستنیشانکراون. 

روونیشیکردەوە، ماوەی ساڵێک تۆمارکراوە بۆ تۆمارکردن و لەو ماوەیە رێگا نادرێت چەکی بێمۆڵەت ئەگەر تۆمارکراویش بێت بیھێنێتە دەرەوە و لە شوێنە گشتییەکان ھەڵیبگرێت، چونکە پێچەوانەی یاسای چەکە.

وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاند، ئەم ھەفتە جیھانییە بۆ ئەوەیە کە ھەمووان بیر لەو کارەسات و رووداوە ناخۆشانە بکەنەوە کە بڵاوبوونەوەی چەک و بەکارھێنانی، بەسەر ھاوڵاتیاندا دەیھێنێت.