دیاری رەفیق قائیمقامی قەزای سەیدسادق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی نەوتی سپی بۆ سەیدسادق بنێرێت و بە ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار دابەشبکرێت، بەڵام لەسەر داواکاری ھاووڵاتیان بەڕێوەبەرایەتییان ئاگادارکردەوە بە ئەو نرخە نەوت نەنێرن، چونکە ھاووڵاتیان رەتیانکردووەتەوە وەریبگرن. وتیشی، داواکاری ھاوڵاتیان رەوایە و نرخەکەی زۆرە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم بڕیاریدا بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ھاووڵاتیاندا و لەبەرامبەریشدا ھەر بەرمیلێک بە ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار بدرێتە ھاوڵاتیان، بەڵام ھاووڵاتیانی پێنجوێن و سەیدسادق رەتیانکردەوە بە ئەو نرخە نەوت وەربگرن.