لە شارەکانی ھەولێرو سلێمانی و کەرکوک ٧ تیرۆریست دەستگیرکران
کوردسات نیوز
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە دەرئەنجامی کاری ھاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگری نێوان دەزگای دژە تیرۆر و دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان توانراوە ٤ تیرۆریست دەستگیربکرێن کە سیانیان لە ھەولێرو یەکێکیان لە سلێمانی بووە.
ھەروەھا لەناو شاری کەرکوک سەرکردەیەکی گروپی تیرۆریستی داعش بەناوی ئەبو حەمزە و دوو تیرۆریستی تر کە یەکێکیان ژمارەیەک چەک و بۆمبی چێنراوی پێبوە دەستگیرکراون.



