بە پێی ھەواڵی میدیاکانی پارتی، لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی حزبەکەدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچووە، تیایدا بڕیاردراوە، رۆژی ٣ی ١١ی ٢٠٢٢ کۆنگرەی ١٤ی پارتی لە دھۆک بەڕێوەبچێت. 

پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ دامەزراوە و تەمەنی ٧٦ ساڵە، لەساڵی ١٩٤٦بۆ ١٩٧٩مەلا مستەفا سەرۆکی بووە و لەساڵی ١٩٧٩ وە تائێستا مەسعود بارزانی سەرۆکە.

پارتی تەنھا ١٣ کۆنگرەی بەستووە، ٨ کۆنگرە لەسەردەمی بارزانی باوک و ٥ کۆنگرە لەسەردەمی بارزانی کوڕدا ئەنجامداراوە.

دواین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە کۆنگرەی ١٣ بوو، لە کۆتایی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٠ لە شاری ھەولێر ئەنجامدرا، بەو پێیەش ماوەی ١٢ ساڵە ئەو حزبە کۆنگرەی نەبەستووە، لەکاتێکدا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە دەبێت ھەر چوار ساڵ جارێک کۆنگرە ببەستێت.