لە دانیمارک خۆپیشاندانی فراوان بۆ پاڵپشتی خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵات و ئێران بەڕێوەدەچێت
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
ھەروەھا، دوێنێ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە بەشداری دەیان ھەزار کەس خۆپیشاندانی فراوان بۆ پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵات و ئێران بەڕێوەچوو، تیایدا کوردانی تاراوگە و ئێرانییەکان و چەند نەتەوەیەکی تر بەشدار بوون، تەنانەت ئێرانییەکان و نەتەوەکانی تریش بە دروشمی کوردی "ژن، ژیان، ئازادی" پاڵپشتییان دەربڕی.
ماوەی مانگێک و ٩ رۆژە لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپیشاندان دەکرێت، شەوی رابردووش ھاووڵاتیان لە شارەکانی تاران و سنە و بۆکان و مھاباد و کرماشان و دێھگولان و خوزستان و چەند شارێکی تر، بە دروشمی جیاجیاوە رژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزاییان دەربڕی.


