بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم خشتەی تێکڕای باران بارینی  لە سەعات ٩ی ئێوارەی دوێنێ بۆ ٩ی بەیانی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و لە سەر ئاستی پارێزگای ھەولێر ، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە حاجی ئۆمەران بووە کە ٢١ ملیم بووە، لە پارێزگای سلێمانیش، لەناو شار ١١.٨ ملیم، چەمچەماڵ ٥.١، سەرکەپکان ٩.٥، پێنجوێن ١٢.٥، سەیدسادق ٨.١ و لە دەربەندیخانیش ٣.٨ ملیم باران باریوە.

لە پارێزگای دھۆکیش زۆرترین رێژەی بارانبارین لە زاخۆ بووە کە ١٨ ملیم بووە، لە پارێزگای ھەڵەبجە و لەناو شاری ھەڵەبجە ٧ ملیم، تەوێڵە ١٢.٥ و لە بیارەش ١٠.٥ملیم باران باریوە، لە پارێزگای کەرکوکیش باران نەباریوە.