ھەسەدە حەوت تیرۆریستی داعشی لە باکوری دێرەزوور دەستگیر کرد
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھێزەکانی کۆماندۆی سەر بە ھەسەدە و ھێزەکانی ئاشایشی ناوخۆ بە ھاوکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، توانییان شانەیەکی تیرۆریستانی داعش کە لە حەوت کەس پێکھاتبوون، لە قەزای عەزبای باکوری پارێزگای دێرەزوور دەستگیر بکەن.
راشیگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەسیتیشگیرا بەسەر چەکی جۆراوجۆر و ئامێری پەیوەندی و ئەو بەڵگەنامانەی کە تیرۆریستەکان پەیوەندییان بە بەرپرسانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە کردووە.