لە سنوری ناحیەی سەنگاو دوو تیرۆریستی داعش کوژران
کوردسات نیوز
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لەئەنجامی شەڕو رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ھێزەکانیان لە گوندی کچان لە سنوری ناحیەی سەنگاو دوو چەکداری تیرۆریستی داعش کوژران .
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییەکان لەکاتی گەمارۆدانیان تیرۆریستەکان رووبەڕووی ھێزەکانی ئاسایش بوونەتەوە و دوای ٣٠ دەقە شەڕو پێکدادان ھەر دوو چەکدارە تیرۆریستەکەی داعش کوژران.
ئاشکراشیکرد، پێشتر ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم زانیاری وردی ھەبووە لەسەر جموجۆڵەکانیان و خرابوونە ژێر چاودێری وردەوە و پاش رەزامەندی دادوەر ئۆپراسێۆنی دەستگیرکردنیان دەستیپێکرد.