لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە نوسینێکی نافەرمییانە و وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر بەناوی پۆلیسی ھەولێرەوە پیرۆزبای لە کۆنگرەی پارتی دەکات. 

لە پیرۆزبایەکەدا بە شێوازێکی ناڕەسمییانە ناوی مەسعود بارزانی دەبرێت و چەندین لەقەبی بە دوای یەکدا بۆ دانراوە. ھەروەھا بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر دەڵێت، پیرۆزبای لە "پارتیمان" دەکەین، و لایەنگری خۆی بۆ پارتی ئاشکرا کردوە.  

وەک ئەندامێکی پارتی پیرۆزبای لە پارتی دەکات لە کاتێکدا پێگەی حکومی و پۆلیسی بەکارھێناوە بۆ دەربڕینی پەیامەکەی. ئەوەی پۆلیس لە ھێزێکیتر جیا دەکاتەوە بێلایەنییەتی، بەڵام ئەم پەیامە بە فەرمی پۆلیسی ھەولێر دەکات بە پۆلیسی پارتی نەک حکومەتی ھەرێم. 

بەکار ھێنانی ناو  و پێگە و دەسەڵاتی حکومەت بۆ بەرژەوەنی حزبی و تاکەکەسی لە زۆربەی جیھاندا سزایەکی گەورەی ھەیە.

لە ساڵی ١٩٧٤سەرۆکی ئەمریکا ڕیچارد نیکسن، دوای ئەوەی پێگەی خۆی بەکار ھێنا بۆ سیخوڕی کردن بەسەر دیموکراتەکانەوە، و پلانەکانی زانین و بوویەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، دەستی لە کار کێشایەوە بەھۆی ئەوەی سکاڵای لێ کرابوو و دەنگ لەسەر لابردنی دەدرا لە کۆنگرێسی ئەمریکا.