سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ھاوخەمی بۆ بنەماڵەی ھونەرمەند باکووری دەردەبڕێت
کوردسات نیوز
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
دەقی پەیامەکە...
مەرگی ھونەرمەندی گەورە و ناسراوی کورد (باکووری) خەمێکی گەورەیە و فەرھەنگ و رۆشنبیریی کوردی، کەسایەتییەکی گەورەی لە بوارەکانی موزیک ، نووسین و پەروەردە لەدەستدا.
ھونەرمەند باکووری مێژوویەکی درەوشاوە و پڕ لە کاری گەورە و نایابی لەدوای خۆی بۆ گەلەکەمان بەجێھێشت و ناو و ناوبانگی بۆ ھەمیشە لەیادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە، ھاوڕێیان و ھونەرمەندان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانم. لەخوای گەورە داواکارم رۆحی مامۆستا باکووری شاد بکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان