کۆسرەت رەسول ھاوخەمی بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند باکووری دەردەبڕێت
کوردسات نیوز
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان: کەسوکارو خانەوادەی ھونەرمەندی گەورە مامۆستا باکووری
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی گەورەو بەناوبانگی کورد مامۆستا باکووری-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
مامۆستا باکووری ھونەرمەندێکی گەورەو دیاری کوردستان بوو، زیاتر لە نیو سەدە خزمەتی گەورەی رەوتی ھونەری کوردی کرد، دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە بوو، رۆڵی گەورەی ھەبوو لە پێگەیاندنی دەیان ھونەرمەندی کورد، کۆچی دوایی ئەم کەڵە ھونەرمەندە زیانێکی گەورەیە بۆ ھەموومان.
بۆ کۆچی دوایی ئەم ھونەرمەندە پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکارو ھاوڕێیان و سەرجەم ھونەرمەندانی کوردستان دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، یادو یادەوەری بەخێر بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان