ھیومان رایتس وۆچ: ئێران بەنیازە سزای لەسێدارەدان بەسەر منداڵانیشدا بسەپێنێت
کەژان
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمنستی رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران سزای لەسێدارەدان وەک چەکێک بۆ سەرکوتکردنی سیاسی بەکاردەھێنن، بۆیە دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر و گوشاربخاتە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران و ھەموو سزای لەسێدارەدانەکان ھەڵبوەشێنەوە.
ھاوکات رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچیش ھۆشداری دەدات و رایگەیاند، بە دەیان کەس سزای لەسێدارەدانیان لە ئێران بۆ دەرچووە و چەندین کەسی تریش تۆمەتبارکراون و لە بەردەم ئەوەدان سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەربچێت کە لە نێویاندا منداڵیش ھەیە.
ئەو رێکخراوە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەوەی لە ئێران روودەدات دوورە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ھیچ دادپەروەرییەکی تێدا نییە.



